بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جه‌عفه‌ر مووسا لە وتووێژ لە گەڵ هه‌واڵده‌ریی غه‌د پرێس، وتی: په‌رله‌مان و ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رپرسی ئه‌و تێچوانهن که بۆ سیسته‌می ئه‌له‌کترۆنیی ده‌نگدان و ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی ههڵوهشێندراو خه‌رج کراوه.
ناوبراو وێرای قبووڵ کردنی بوونی ته‌زویر و ساخته‌کاریی هه‌ڵبژاردن له هه‌ندێک پارێزگای عێراق و داکۆکی لە دیراسەکردنەوەی ئەو دەنگانە بە پێی یاسای هه‌ڵبژاردن، جەختی کرد: ئێمه دڵنیاین له لایه‌نگرانمان و هەمدیسان جه‌خت له سه‌ر جێبه‌جێ کردنی ده‌ستووری عێراق ده‌که‌ینه‌وه.
Your Comment