کورد هیوای بە کۆمەڵگەی جیهانی نەماوە

بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ کورد له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا بێ هیوایه‌ چونکوو کاتی ڕیفراندۆم پشتگیری کوردستانیان نه‌کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ باس نیوز، فەلاح مستەفا، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی دا: کورد هیوا بە کۆمەڵگەی جیهانی و بە تایبەت یەکێتیی ئەورووپا نەماوە لە بەر ئەوەی کاتی بەڕێوە بردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی پشتگیریی کوردیان نەکرد.

ئه‌و زیادی کرد: چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد کۆمەڵگەی جیهانی بەو تووڕەییە مامەڵە بکەن لەگەڵ پرسی ڕیفراندۆم بکات. کوردی عێراق وایدەزانی کۆمەڵگەی جیهانی و بە تایبەت یەکێتیی ئەورووپا دۆستی کوردە. بەڵام کورد شۆک بوو لەو ڕەفتارەی کۆمەڵگەی جیهانی بەرانبەر بە گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان کردی. ئێمە وامان دەزانی کۆمەڵگەی جیهانی لە ئاوات و خولیاکانی کورد دەگەن.

بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی لە یەکێتیی ئەورووپاش گرت لە بەر ئەوەی ڕاستەوخۆ تەعامول لەگەڵ کورد ناکات و لە ڕێگای بەغداوە هاوکاریی کورد دەکات.

فەلاح مستەفا جەختیشی کردەوە کە بێگومان کورد دوای بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بەنیاز نەبوو دەستبەجێ سەربەخۆیی و گۆڕینی سنوور بخاتە قۆناغی جێبەجێ کردنەوە.

بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی کارتێکەریی هەڵبژاردنەکەی عێراق لە سەر کورد دەڵێت: ئێستا کە مافی کورد بۆ پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆ لە بەر چاو نەگیرا بۆیە شایستەیە لانی کەم لە حکوومەتی داهاتووی عێراقدا پێگەیێکی هەبێت کە  هەست بەوە بکات قسەی پێیە لە ئاستی عێراقدا.

ئه‌م به‌رپرسه‌ کورده‌ هه‌روه‌ها داوای کردووه‌ که‌ په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و دراوسێکانی بدرێت و ئابووری وه‌ک جاران گه‌رم و گوڕ بکرێته‌وه‌.

News Code 19228

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =