به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی، ڕاوێژکاری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران وتی: ئێمه توانای ڕێخستنه‌وه‌ی سانتریفیوژهکانمان بۆ پیتاندنی دووباره‌ی ئۆران‌یۆم هه‌یه. من پێشنیار ده‌که‌م که ماتۆڕه به‌هێزه ناڤۆکییه‌کان له که‌شتییه‌کان به کار بێنین و ده‌ست بکه‌ین به دروست کردنی.
ئه‌و زیادی کرد: سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به دروست کردنی ماتۆڕی ناڤۆکی فه‌رمانێکی باشی داوه و ڕێکخراوی ناڤۆکی ئێرانیش له دوای کاره‌کانیه‌تی. ئه‌م پێشنیاره هه‌روه‌ها ده‌توانێت وڵامێکی به‌هێز به کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌رجام بێت، ئێمه ده‌توانین ئیزۆتۆپی پایه‌دار دروست بکه‌ین که بۆ ئامانجی سه‌ربازیی نییه به‌ڵام هێزی ناڤۆکی ئێمه به جیهان نیشان ده‌دات.
ویلایه‌تی سه‌باره‌ت به ئه‌ورووپا وتی: وهرچرخان ڕوو ڕۆژهه‌ڵات و سیاسه‌ت کردن له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵات ڕێگه‌ی ڕزگار بوون له شه‌ڕی ئه‌ورووپاییه‌کانه. ئێمه له زۆر جێگه له‌گه‌ڵ ڕووسیا و چین به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شمان هه‌یه که ده‌توانین کاری له سه‌ر بکه‌ین. له دیداری ماکرۆن و پووتین، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا به پووتینی وتووه باستر وایه کێشه‌ی مووشه‌کی ئێران و به‌رجام پێکه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام پووتین پێی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌م دوو بابه‌ته په‌یوه‌ندیان پێکه‌وه نییه.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به چین ڕایگه‌یاند : چینیش وڵاتێک بوو که له کاتی گه‌ماڕۆکان یارمه‌تی دین و ۵۲ ملیار دۆلار بازهرگانیمان له‌گه‌ڵیان بوو.
ڕاوێژکاری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران سه‌باره‌ت به سیستمی مووشه‌کی ئێران وتیشی: ده‌بێت هێزی مووشه‌کی و ناوچه‌یی به کورێی چاوی ئه‌مریکا ڕابگرین و به‌هێز کردنی ناڤۆکیش له هه‌موو که‌رته‌کان بی هیچ ئاسته‌نگێک ئه‌نجام بێت. ئه‌ورووپاییه‌کان ده‌بێت گه‌ره‌نتی بده‌ن که نه‌وت له ئێمه ده‌کڕن و کێشه بانکییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌مریکاش ده‌بێت ناوچه‌که چۆڵ بکات و کار و باره‌کان بدرێته ده‌ست پیاوی خۆی.
ئاماژه‌شی دا: ئه‌مریکا له مێژووی ئێران‌دا ده‌یان جار خه‌یانه‌تی کردووه، پڕۆژی نیشتمانی کردنی نه‌وت له ئێران به شکست گه‌یاند و ده‌وڵه‌تی دوکتور موسه‌دقی ڕووخاند به کوده‌تا.
ویلایه‌تی جه‌ختی کرد: به‌رجام ته‌نیا بیانۆ بوو تاکوو هێزی ئێمه له ناوچه‌که بکوتن، به‌ڵام ئێمه ئه‌مڕۆ له سووریا سه‌رکه‌وتووین، له لوبنان و عێراقیش سه‌رکه‌وتووین و له یه‌مه‌نیش به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن ده‌ڕۆین و پاشه‌کشه‌ش ناکه‌ین. به‌ره‌ی خۆڕاگری مه‌جالی نه‌فه‌سدان له ئه‌مریکای گرتووه.
ڕاوێژکاری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی دا: ئێران مایه‌ی وانه وه‌رگرتنی ناوچه‌که‌یه، ئه‌وان له عێراق تووڕه‌ن چون جارێکی دیکه کورد و سونی و شیعه پێکه‌وه هاوپه‌یمانیان کرد. ئه‌مریکا چه‌ند مانگ به‌ر له دابه‌ش کردنی عێراق و ڕفراندۆمهکهی هه‌رێم نێوه‌ندگیری کرد و وتبووی ئێوه له ئێران و تورکیا گومروکات لێ بده‌ن و نه‌وتی که‌رکووک له‌م ڕێگه‌وه بفرۆشن به‌ڵام پاره‌ی نه‌وته‌که بچێته خه‌زێنه‌ی به‌غدا و له به‌رانبه‌ردا یه‌ک سه‌ربازی عێراقی نه‌چێته خاکی هه‌رێمی کوردستان. کونسولگه‌ری ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستاندا گه‌وره‌ترین کونسولگه‌ری ئه‌م وڵاته له هه‌موو دونیایه، ئه‌مه بۆ چییه؟ ڕوونه ئامانجی دابه‌ش کردنی عێراقه، به‌ڵام سپاس بۆ خودا ئه‌م پیلانانه شکست دێنن و دۆسته‌کانی ئێران له عێراق سه‌رده‌که‌ون.
ویلایه‌تی له کۆتایدا وتی: وڵامی دوژمنانی ئێران له ناوچه‌که ده‌ده‌ینه‌وه. ئه‌مه‌ش به خۆڕاگری ده‌کرێت که له تارانه‌وه تاکوو فه‌له‌ستین و سه‌نعا و به‌یروت درێژه‌ی هه‌یه و مه‌جالی له ئه‌مریکا و ئیسڕائیل و سعوودییه له ناوچه‌که بڕیوه.
Your Comment