بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەریم نووری لە وتوێژ لە گەڵ کەناڵی ڕووداو داوای کرد پارتی دیموکراتی کوردستان بگەڕێتەوە بۆ کەرکووک و لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەو پارێزگایەدا بەشداری بکات.
وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی وتیشی: هێزەکانی لەو باوڕەدان کە بوونی پارتی و یەکێتی لە کەرکووک کاریگەری و گرینگایەتیی تایبەتی هەیە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە حەشدی شەعبی کێشەی لە گەڵ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک نییە، ڕایگەیاند: ئەوان ئاگاداری پرسی هاتنەوەی پێشمەرگە بۆ کەرکووک نین.
کەریم نووری لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستانیش ڕوونی کردەوە: ئێمە ڕێز لە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان دەگرین و دژایەتیمان لەگەڵی نییە، بەڵام بە مەبەستی ڕێگری کردن لە دروست بوونی ناکۆکی لە نێوان هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە، نابێت ئاڵای هەرێمی کوردستان لە ناوچە جێ ناکۆکەکان و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدراەی هەرێم هەڵبکرێت.
Your Comment