ئەمساڵ ساڵی بەرهەم هێنانی نیشتمانی، پاڵپشتی لە کاڵای ئێرانی و گەشانەوەیە

سەرۆک کۆمار لە پەیامی پیرۆزبایی بۆ هاتنی ساڵی نوێی هەتاوی، ساڵی ٩٧ی بە ساڵی بەرهەم هێنانی نیشتمانی، پاڵپشتی لە کاڵای ئێرانی، ڕەخساندنی هەلی کار و گەشانەوە زانی و ڕایگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی بە ئامادەبوون لای خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی کرماشان، ساڵی نوێی بە هەموو گەلی ئێران لە جێ جێی وڵات و لە هەموو جیهاندا و هەروەها بە گەلان و دراوسێکانی ئێران کە ئەم رۆژانە جەژنی نەورۆز دەگرن پیرۆزبایی وت و ڕایگەیاند: هەر وەک رێبەری باڵای شۆڕش فەرموویان ساڵی نوێ ساڵی بەرهەم هێنانی نیشتمانی و پاڵپشتی لە کاڵای ئێرانی و ساڵی دامەزران و گەشانەوە دەبێت.

سەرۆک کۆمار هاوکات هاوخەمی خۆی بۆ تەواو ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ڕابردوودا بە هۆی لافاو، بوومەلەرزە یان ڕووداوە ئاسمانی و دەریاییەکان خۆشەویستانیان لە دەست داوە، دەربڕی و لە خودای مەزن هیوای دڵنەوایی و  تاقەت و خۆڕاگریی زیاتری بۆ خواستن.

ڕۆحانی ساڵی ڕابردووی بە ساڵی سەرکەوتنی گەلی ئێران لە بوارگەلی جۆراجۆر و لەوان لە هەڵبژاردنەکاندا زانی و وتی: ئەو ئامادەبوونە شکۆمەندە و ئەو ڕکابەرییە بێ هاوتایە، ئەو ئامادەبوونە هێمنانە لە کاتێکدا بوو کە نەیارانی گەل چاوەروانی شتی دیکەی وەک دووبەرەکی و ئاژاوەیان دەکرد. بەڵام هەڵبژاردنەکان تاقە یەک سەرکەوتووی هەبوو کە ئەویش گەلی ئێران بوو.

وتیشی: گەلی ئێران سەرکەوتنگەلێکی دیکەشیان بە جیهان نیشان دا. لە کاتێکدا کە ڕووداوگەلی دڵتەزێن ببووە هۆی ماتەمینی خەڵکی، بەڵام هەر ئەو خەڵکە لە کرماشان و کێرمان، لە دێنا و لە دەریادا چوونە هانای بەرکەوتووان و لێقەوماوان و بە هاودڵی و هاودەنگی خۆیان سەرکەوتنێکی کۆمەڵایەتی وو ئەخلاقی و مرۆڤانەیان بۆ گەلی ئێران تۆمار کرد.

ناوبراو ئاماژە بە بشێوییەکانی ساڵی ڕابردوو دا و ڕاشیگەیاند: خەڵکی ئێمە کاتی بشێوییەکانیان بینی و ئاگاداری کەوتنە مەترسیی ئاسایشی وڵات بوون، هاتنە سەرشەقام و یەکدەنگ ڕایانگەیاند کە ڕەخنە و ناڕەزایەتی مافی خەڵکە، بەڵام گەلی ئاگاداری ئێران تاقەتی نایاسایی و توندوتیژی و ئاژاوەگێڕیی نییە.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە یەکگرتوویی گەلی ئێران و سەرسامبوونی دوژمنان لەوبارەوە کرد و بیری هێنایەوە: گەلی ئێمە بەردەوام لە پێناو ئاشتی و ئاسایشی ناوچە و جیهاندا هەوڵی داوە و لە ساڵی رابردوودا بە پێوشوێن گرتن و بەشداریی سەربازانی خۆبەخش و لەخۆبوردوو و دیپلۆماتانی ئازا و ماندوونەناس توانیان لە پەنای گەلی عێراق، سووریا و لوبنان سەقامگیری و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچە بە دیاری بێنن.

دوکتۆر ڕۆحانی بە ئاماژە بە ناولێنانی ئەمساڵی هەتاوی بە ساڵی "بەرهەم هێنانی نیشتمانی، پاڵپشتی لە کاڵای ئێرانی، ڕەخساندنی هەلی کار و گەشانەوە" لە لایەن رێبەری باڵای شۆڕشەوە، ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا گەلی ئێمە هەنگاوی زۆر باشی هەڵگرت و بە ئیزنی خودا لە ساڵی نوێشدا هەنگاوی باشتر هەڵدەگرین و لەو رێگەدا گەلی ئێران پاڵپشتمان دەبن.

ناوبراو جەختی لە دوو ئامانج بۆ ساڵی نوێ کرد و وتی: دوو ئامانجمان لە ساڵی ڕابردوودا پێوشوێن گرت و لەمساڵیشدا بە یارمەتیی گەلی مەزنی ئێران درێژەیان پێ دەدەین کە یەکەمیان ڕەخساندنی هەلی کار و بەرەنگاربوونەوەی دێوەزمەی بێکارییە کە ئەگەرچی لە ساڵی ڕابردوودا هەنگاوی زۆر بێ وێنە لەو بوارەدا هەڵگیراوە، بەڵام چارەسەریی یەکجاریی ئەو کێشانە هەوڵی زیاتری دەوێت و بە ئیزنی خودا لەو رێگەدا گەلی ئێران هاوڕێمان دەبن. ئامانجی دووهەم سڕینەوەی هەژارییە و دەولەتی دووازدەهەم لەو بوارەشدا بە زیادکردنی مووچەی کرێکاران و فەرمانبەران و دەستکورتانی پاڵپشتکراوی کۆمیتەی ئیمداد و بێهزیستی، هەوڵی هاوسەنگردنی داهاتی خەڵکی و سڕینەوەی هەژاری داوە. ئەو پلانە لە ساڵی نوێشدا بە هەنگاوی بەرزتر بەردەوام دەبێ و بە هیوای خودا تا کۆتایی ئەم دەوڵەتە هەژاری لەم وڵاتەدا بنەبڕ دەکرێت.

ڕۆحانی لە درێژەدا دوو داوەکاریی ئاراستەی گەلی ئێران کرد و وتیشی: بەو پێیەی ساڵی نوێ ساڵی سەرمایەدانەری و بەرهەم هێنانی نیشتمانییە، داوا لە کارخوڵقێنەران، کرێکاران، سەرمایەدانەران، ئێرانییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەکەم کە هەموو هەوڵی خۆیان بۆ گەشەدان بە بەرهەم هێنانی ناوخۆیی بخەنە گەڕ و ئاگادار بن کە دەسەڵاتی نیشتمانی پشت ئەستوورە بە بەرهەم هێنانی نیشتمانی.

سەرۆک کۆمار داوەکاریی دووهەمی ئاراستەی گەنجانی وڵات کرد کە درێژە بە رێگەی سەربەرزانەی وڵات بدەن و ڕاشیگەیاند: دەولەتی دووازدەهەم پابەند دەبێت بە بەڵێنەکانی خۆی و دەزانین کە چاوەروانیی گەنجەکان لەوەی کە هەیە زیاترە و دەزانین کە دەیانەوێ بە ڕوانگەیەکی دیکەوە دۆخێکی نوێ بۆ وڵات بخوڵقێنن و دەوڵەتیش بەرپرسە لە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ئەوان و شادیان و دەستگەیشتنی ئازاد بە زانیارییەکان. هەڵبەت پێویستە فەزای مەجازی شوێنێکی هێمن، ئاسان و هەرزان لە گەڵ ئەخلاق و مەعنەوییەت بێت و لە سای ئەو فەزایەیە کە دەکرێت دژی گەندەڵی و پاشکەوتوویی بوەستین و بە دڵنیاییەوە خەڵکی ئێمە شایەدی شەفافییەت و ڕوون بوونەوەی زیاتر لە ساڵی نوێدا دەبن.

News Code 17650

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =