به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و بینامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنی دوای دیدار له‌گه‌ڵ یه‌کتر له کۆنفڕانسێکی مێدیایی به‌شداری کرد.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆنی له‌م کۆنفڕانسه پاگه‌نده‌ی کرد: ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئێرانه و ده‌بێت ڕابگیردرێت!
وتیشی: بڕیاره‌که‌ی ترامپ سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ قودس بڕیارێکی مێژوویی بوو که بۆ هه‌میشه له زه‌ینی ئیسڕائیلییه‌کان ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاش له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ڕایگه‌یاند: بۆ کردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له قودس سه‌ردانی ئیسڕائیل ده‌که‌م، ئێمه ده‌رفه‌تێکی باشمان بۆ ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین گونجاوه.
ئه‌و درێژه‌ی دا: په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و ئیسڕائیل له باشترین دۆخی خۆی دایه. فه‌له‌ستینییه‌کان داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ دانوستانی ئاشتی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ن هیچ ئاشتییه‌ک نایه‌ته دی.
Your Comment