AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ٢٥ ١٨:١٢

بە ئامادەبوونی بەرپرسان؛

تەرمی ۳ شەهیدی ڕووداوی سانچی هێنرایەوە بۆ ئێران

تەرمی ۳ شەهیدی ڕووداوی سانچی هێنرایەوە بۆ ئێران

تەرمی ۳ شەهیدی ڕووداوی پاپۆڕی سانچی چەند خولەک پێش هێنرایەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوای مێهر، چەند خولەک پێش تەرمی ۳ شەهیدی ڕووداوی سانچی هێنرایەوە بۆ فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی و لەلاەن بەرپرسان وڵات، لەشکری و بنەماڵەی شەهیدەکانەوە پێشوازیان لێکرا.

بڕیار بوو عەلی ڕەبێعی، سەرۆکی کومیتەی شوێنگیری ڕووداوی سانچیش لە ئەو ڕێوڕەسمەدا ئامادە بێت بەڵام ئەو ڕێوڕەسمە بە بێ ئەو بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بڕیار وایە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی گشتیی شەهیدەکانی سانچی، پاش نوێژی هەینی ئەم هەفتەیەی تاران بەڕێوە بچێت.

۱٦ ی بەفرانباری ئەمساڵ پاپۆڕێکی نەوت هەڵگری ئێرانی لە کاتی گواستنەوەی گاز بۆ کۆریای باشوور لە ئاوەکانی چین لە گەڵ پاپۆڕێکی چینی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ هاتن و تەواوی فەرمانبەرەکانی پاپۆڕە ئێرانییەکە کە ۳۰ کەسی خەڵکی ئێران و ۲ کەسی بەنگلادشی بوون گیانیان لە دەست دا.

News ID 16903

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha