AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ٢٢ ١٤:١٢

پارێزگاری کوردستان:

بەشداریی خەڵک لە رێپێوانی ٢٢ی رێبەندان سەلمێنەری یەکگرتوویی وڵاتە

بەشداریی خەڵک لە رێپێوانی ٢٢ی رێبەندان سەلمێنەری یەکگرتوویی وڵاتە

پاریزگاری کوردستان بە ئاماژە بە ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵکی لە رێپێوانی ٢٢ی رێبەندان، وتی: ئەو بەشداری و ئامادەبوونە بۆ جارێکی دیکە یەکگرتوویی وڵاتی نمایش دایەوە.

بەهمەن موراد نیا لە پەراوێزی ئامادەبوونی لە رێپێوانی ٢٢ی رێبەندان بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند: من دەبێ سەرەتا سپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی خەڵکی پارێزگای کوردستان بۆ بەشداریان لەو رێپێوانەدا بکەم کە بۆ جارێکی دیکە بە گشت کێشە و پرسەکان ئامادەی مەیدان بوونە.

وتیشی: شکۆی ئامادەبوونی گەلی ئێمە لەم رۆژەدا زۆر گرینگە و بۆ جارێکی دیکە سەلمێندرا کە خەڵکی لە هەر هەلومەرجێکدا لە پشتی نیزام و شۆڕشی ئیسلامی دان.

پاریزگاری کوردستان ڕاشیگەیاند: بۆ جارێکی دیکە بەو ئامادەبوونە یەکگرتوویی و هاودڵیی خەڵکی وڵات نوێندرا و سەلمێندرا کە تا ئەو کاتەی خەڵکی لە مەیدانن، شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش بە هێزەوە درێژەی دەبێت.

لە رێپێوانی ئەوڕۆی ٢٢ی رێبەندان لە شاری سنەدا چینە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی و هەروەها بەرپرسانی ئیدارە و ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان بە شێوەی بەرچاو ئامادە بوون.

News ID 16831

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha