به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری له میانه‌ی ڕۆژانی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی له ئێران وتی: له سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراقدا هێزه‌کانی ئێمه له هیچ ئاستهنێگ نه‌ده‌ترسان و ئێسته‌ش کێشه ئابوورییه‌کان ده‌بێت به‌م ڕۆحیه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت.
جه‌عفه‌ری وتی: نه‌بوونی داد له په‌ره‌دان به وڵات ئاسته‌نگێکی بنه‌ڕه‌تییه که ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت. ئێمه ده‌بێت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که له پارێزگا پێشکه‌وتووه‌کاندا به‌ڕێوه چووه له پارێزگاکانی دیکه‌ش بگرینه به‌ر تاکوو هه‌موو شوێنێک به دادپه‌روه‌ری به‌ره‌و پێش بڕوات. ئێمه له‌مڕۆدا ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌منیه‌تی ته‌واومان هه‌یه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ببێته هۆی پێشکه‌وتنێکی باش بۆ سه‌رتانسه‌ری ئێران.
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران وتیشی: ئێمه جگه له دادپه‌روه‌ری و پێشکه‌وتن، وه‌ستان له به‌رانبه‌ر سته‌م و زۆرداری ئامانجی سه‌ره‌کی شۆڕشی ئیسلامی بووه. شۆڕشی ئیسلامی له دوو ڕه‌وتی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به خیرایی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن ده‌ڕوات و له ده‌ره‌وه هه‌موو کاره‌کان له ئه‌ستۆی فه‌رمانده‌ی ئێرانی قاسم سوله‌یمانییه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به سووریا وتی: کاتێک هێزی ئێران به جیهان سه‌ڵمێندرا و ئێران به ده‌ستی به‌تاڵ له به‌رانبه‌ر هه‌موو جیهان وه‌ستا زۆر ئاساییه که خه‌ڵکی لوبنان و عێراق و فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن و سووریاش خۆڕاگری بکه‌ن. له‌م دواییانه‌دا داعش له عێراق شکستی خوارد و له داهاتووییه‌کی نزیک سووریاش ئازاد ده‌بێت.
جه‌عفه‌ری له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئاسته‌نگی سه‌ره‌کی ئێسته‌ی ئێمه بژیوه‌ی خه‌ڵکه، هه‌ڵبه‌ت دوژمنانیش له‌م بابه‌ته سوود ده‌به‌ن ڕۆژ له دوای ڕۆژ گهماڕکان زیاد ده‌که‌ن تاکوو زه‌ربی ئابووری زیاترمان به‌رکه‌وێت. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که کێشه ناوخۆییه‌کان وه‌ک ئابووری و بێ‌کاری و گه‌نده‌ڵی ئێداری و نادادپه‌روه‌ریش قابیلی چاکسازین به‌ڵام به‌داخه‌وه تاکوو ئێسته نه‌کراوه.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: ده‌بێت دادپه‌روه‌ری به جدیه‌ت له نێو خه‌ڵکی هه‌موو شوێنه‌کانی ئێران ڕچاو بکرێت، ئه‌م جیاوازییه‌ی نێوان خه‌ڵک نابێت بمێنێته‌وه و ته‌نیا به دادپه‌روه‌ری ده‌توانین ئه‌م کێشه سه‌ره‌کییه چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ده‌بێت خه‌ڵکی خۆیان کاره‌کانی خۆیان له ده‌ست بگرن، ئه‌م جۆره ئیش کردنه کۆنه که خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت هه‌موو کێشه‌کان بۆ ئه‌وان چاره‌سه‌ر بکات ئیدی باوی نه‌ماوه. ده‌بێت ده‌وڵه‌ت کاره‌کان به ده‌ستی خۆدی خه‌ڵک بسپێرێت.
Your Comment