به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له عێراق ڕایگه‌یاند که هومارێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی داعشییه‌کان له باکووری عێراق ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌حمه‌د جه‌بوری سه‌رۆکی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا له باکووری عێراق ڕایگه‌یاند که هومارێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی داعشیان له ناوچه‌ی قه‌یاره‌ی نه‌ینه‌وایان دۆزیوه‌ته‌وه که پڕ بووه که خومپاره و مووشه‌کی کاتیۆشا.
ئه‌و زیادی کرد: پۆلیس له‌م هومارهدا ۳۲ گوله خوپماره و چوار مووشه‌کی کاتیۆشای دۆزیوه‌ته‌وه که هه‌موویان له ماڵی یه‌کێک له ئه‌ندامانی داعش له قه‌یاره حه‌شار درابوو.
جه‌بوری وتی: ئه‌م کاره دوای وه‌رگرتنی زانیاری ورد له خه‌ڵکی ناوچه‌که ئه‌نجام بوو.
شایانی باسه که حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که پارێزگای نه‌ینه‌وا به ته‌واوی له تیرۆریسته‌کانی داعش پاک کراوه‌ته‌وه.
Your Comment