به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له گفتوگۆیه‌کی لەگەڵ ته‌له‌فیزیۆنی ئێران وتی: شۆڕشی ئیسلام بووه هۆی سه‌ربه‌رزی خه‌ڵکی ئێران، بڕوانن له‌م ناوچه‌یه هه‌موو وڵاتانی دیکه ئاسایش و ئازادیان نییه، ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه و هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵک نین.
ئه‌و زیادی کرد: دوو ڕوانگه بوونی هه‌یه یه‌که‌م ئه‌منیه‌ت به هاتنی خه‌ڵک بۆ سه‌ر سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگ دان دابین ده‌بێت. دووهه‌م به زۆری چه‌ک و سه‌ربازی ئه‌منیه‌ت جێگیر ده‌کرێ، ئێمه له ئێران بۆ ماوه‌ی ۴۰ ساڵه خه‌ڵک خۆیان ده‌نگ ده‌ده‌ن و ئازادن، به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی عه‌ربی ڕۆژ له دوای ڕۆژ چه‌ک له ئه‌مریکا ده‌کڕن چون له خۆیان ده‌ترسن.
وه‌زیری دره‌وه‌ی ئێران وتی: دوای شۆڕش ڕوانگه‌یه‌کی نوێ دروست بووه و ئه‌مریکا هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئێمه سازشت ناکات، وشه به وشه‌ی به‌رجام له سه‌ر بنه‌مای بێ باوه‌ڕی نووسراوه، درێژه‌کێشانی نیشانی ده‌دات چه‌ند لایه‌نه‌کان بڕوایان به یه‌کتر نه‌بوو.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌کرد ئه‌مریکا له به‌رجام ڕاستگۆ بێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه و پێشێلکارییه‌کانی ئه‌مریکا ئێمه له‌م ماوه‌دا ئه‌وه‌نده سه‌رمایه‌دانه‌ری بیانیمان هه‌بووه که نه‌مانتوانیوه وڵامی هه‌موویان تاکوو ئێسته بده‌ینه‌وه. ئه‌مریکا و ترامپ له به‌رجام ناڕازین هه‌ر بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ناوی ببه‌ن.
زه‌ریف وتی: به‌رجام ته‌نیا سه‌باره‌ت به پرسی ناڤۆکی ئێرانه، ئێمه بابه‌تی مووشه‌کیمان به به‌رجامه‌وه گرێ نه‌داوه. ڕاستی ئه‌وه‌یه لایه‌نه به‌رانبه‌ره‌کانی ئێمه هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که سه‌دامیان تاکوو بینه‌قاقه پڕچه‌ک کرد. ئێمه ئێسته نه‌وت به ڕاحه‌تی دهرفرۆشین و کێشه‌مان نییه و پاره‌که‌یشی به ئاسانی وه‌رده‌گرین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به سووریا و عێراق وتی: ئێمه ده‌رفه‌تی باشمان له سووریا و عێراق هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌بێن له هاوکاری کردنی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه. ئێمه هه‌روه‌ها به‌شداری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته ده‌ده‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌منیه‌ت له‌م وڵاتانه له دژی گرووپه تیرۆریستییه‌کان دابین بکه‌ین.
ئه‌و وتی: ئێسته خه‌ڵکی عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆن ئه‌وه خودی خه‌ڵکی عێراقن که به‌رپرسانی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن ئێمه له سه‌ره‌تایشه‌وه هه‌ر ئه‌مه‌مان وتوه و ئه‌مه مافی خه‌ڵکی عێراق و سووریا و هه‌موو ناوچه‌که‌یه. به داخەوه له‌م نێوانه‌دا سعوودییه‌کان به هه‌ڵه له بابه‌ته‌کان تێگه‌یشتوون و بڕیاری هه‌ڵه ده‌ده‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی کرد: ئێمه هه‌رگیز نیگه‌رانی کاره‌کانی سعوودیه له عێراق نین و ئه‌وان ده‌رنجامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی خۆیان وه‌ر ده‌گرن. هێرشی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن هیچ مانایه‌کی نییه، ئه‌مه داگیرکارییه و خه‌ڵکی یه‌مه‌ن چۆن شتی وا قبوڵ ده‌که‌ن. ئێمه هه‌ر داوای هه‌مان ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن بۆ خه‌ڵکی یه‌مه‌نیش ده‌که‌ین. ئێمه له سه‌ر ئه‌م باوه‌ره‌ین که هه‌رچی زووتره عه‌ره‌بستان ده‌بێت له یه‌مه‌ن بکشێته‌وه.
Your Comment