هاوپەیمانیی عەبادی و حەکیم بە جودا بەشداری هەڵبژاردنەکان دەبن

هاوپەیمانی نەسر و ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا بڵاویان کردەوە کە بە پێی هەڵسەنگاندنی تەکنیکی، لایەنەکان بەو ئەنجامە گەیشتوون کە بە شێوەی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "السومریه"، هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی و ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەید عەمار حەکیم کە پێشتر جەختیان لە ئاراستە کردنی لیستێکی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەکان کردبوو، لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا کە لە لایەن سەید عەلی عەلاق بە نوێنەرایەتی لە هاوپەیمانی نەسر و شێخ حەمید مەعلە بو نوێنەرایەتی لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بڵاو کراوەتەوە، لە جیابوونەوە لە یەکتری و ئاراستە کردنی لیستی سەربەخۆی خۆیان لە هەڵبژاردنەکان هەواڵیان داوە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: هاوپەیمانی نوسرە و ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ڕێککەوتوون کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە لە بەرواری ۱۲ی مانگی مەی ئەمساڵی زایینی بەڕێوە دەچێت، بە دوو لیستەوە بەشداری هەڵبژاردنەکان بن. ئەو ڕێککەوتنە بە ڕەزامەندیی هەر دوولا و بە پێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان و بە لێکدانەوەی هەلومەرجی تەکنیکی گیراوە و ڕادەگەیێندرێت.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: هاوپەیمانی نەسر و ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی داکۆکی لە درێژەی هاوکاریی دوولایەنە دەکەن و پێداگرن لە سەر پەیوەندییە ئیجابییەکانیان پێکەوە. هەروەها هەر دوولا سوورن لە سەر بەڕێوەبردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی تەندروست و ئامادەکردنی فەزای گونجاو بۆ گەل لە پێناو هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان و لە ئەنجومەنی پاریزگایی بە ئازادیی تەواو و هەوڵ بۆ بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی ئەو مافی یاساییەی گەل.

ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی نەسر لەو ڕاگەیێنبدراوەدا جەختیان لەوەش کردۆتەوە کە پاش هەڵبژاردنەکان و لە پێناو هاوپەیمانێتیی بەربڵاوتر بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نیشتمانی کە ئارەزوو و خەونەکانی گەل وەدی بێنێت، پێکەوە دەمێننەوە.

شایانی باسە کە سەید عەمار حەکیم لە سەرەتادا سێ مەرجی بۆ حەیدەر عەبادی دانابوو کە بریتی بوون لە: نیشتمانپەرەستیی هاوپەیمانی: کە پێکهاتبێت لە هێزە نیشتمانییەکانی سوننە، شیعه و کورد، هاوپەیمانی بە پێی پلانە ئامانجدارەکان و هاوپەیمانی هاوبەش لە دەرکردنی بڕیارەکان و دیاری کردنی هەڵوێست و سیاسەتدانانەکان مەرجە باس کراوەکان لە لایەن ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بۆ ئاراستەکردنی لیستی هاوبەش لە هاوپەیمانی نەسر بوون.

News Code 16529

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =