بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕادیۆ ئەڵمانیا، « ولفگانگ شویبله» وەزیری ئابووری ئەڵمانهیا لە نووسراوەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی فرانکفۆرتێر ئاڵگماینە وتی: ئەورووپا بەردەوام خوازیاری ڕۆژهەڵاتی ناڤینە بە بێ تەنگژە.
ئەو بە ئاماژە بە ناکۆکی نێوان تاران –ڕیاز وتی: ئەورووپاییەکان لە هەوڵدان بە هاوکاری ڕووسیا بتوانن ڕێکارێک بدۆزنەوە بۆ کۆتایی پێهێنانی شەڕی نێوان ئێران و سعوودییە.
وەزیری ئابووری ئاڵمانیا بە پڕڕەنگ وەسف کردنی ڕۆڵی ڕووسیا لە چارەسەریی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین،نووسی: ڕێکاری ئەورووپاییەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین بێ ئامادەبوونی رووسیا و ئەمریکا مومکین نییە.
Your Comment