AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١ ١٨:١٥

زەهار:

حیماس پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران و حزبوڵڵا تۆکمەتر دەکاتەوە

حیماس پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران و حزبوڵڵا تۆکمەتر دەکاتەوە

مەحموود زەهار ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حیماس جەختی کرد کە ئەو بزووتنەوەیە پەیوەندییەکانی خۆی لە گەڵ ئێران و حزبوڵڵا تۆکمەتر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود زەهار ئەندامی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حیماس لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئاسمانی "القدس" سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەو بزووتنەوە لە گەڵ ئێران و حزبوڵڵا ڕوونی کردەوە: پەیوەندییەکانی حیماس لە گەڵ ئێران و حزبوڵڵا گەڕاوەتەوە سەر ڕەوتی ئاسایی خۆی.

وتیشی: ئێمە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئێران و حزبوڵڵا پەرە پێدەدەین.

ئەندامی باڵای حزبوڵڵا جەختی لەوەش کرد: کەرانەی رۆژئاوایی لە فەلەستین بەشێکە لە ناوچەگەلی داگیرکراوە و بەزوویی ئەو ناوچەیە ڕۆڵی خۆی لە چوارچێوەی خۆڕاگرییدا دەگێڕێتەوە.

ناوبراو سەبارەت بە بەشداری نەکردنی حیماس لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی ئازادیبەخشی فەلستین لە ڕاموڵڵا، وتی: ئەوان داوایان لە حیماس کردوويە کە بە ئامادەبوون لەو کۆبوونەوە، خۆیان و مێژوویان بەلارێدا ببەن. بزووتنەوەی فەتح دەیەوێ ئێمە بباتە ناو هەڵوێستێکی شەرمەزارانە کە هەمان لە سڕینەوەی پرسی فەلەستینە.

زەهار هەروەها ڕژیمی زایۆنی بە هۆکاری تیرۆری "محەمەد حەمدان" ئەندامی باڵای ئەو بزووتنەوەیە لە لوبناندا زانی.

News ID 16257

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha