به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له کوردستان، ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د شاهرودی له کۆنگره‌ی ئیمام غه‌زالی له ئه‌ندۆنزیا وتی: ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری ئیمام غه‌زالی ده‌توانم بڵێم ئه‌م بابه‌ته‌یه که به‌ستێن بۆ یه‌کگرتووی و یه‌کده‌نگی جیهانی ئیسلام خۆش ده‌کات، ئێمه له سه‌رده‌مێکدا ده‌ژین که جیهان له دین دوور ده‌که‌ونه‌وه و به‌شێکی زۆریش به‌ره‌و دین دێنه‌وه.
شاهروودی وتی: ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می مه‌عنه‌ویت و دیندارییه. زۆربه‌ی گه‌شتیاره‌کان سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان و شوێنه ئاینییه‌کان ده‌که‌ن چون پێویستیان به‌م شوێنه ڕۆحانیانه هه‌یه.
وتیشی: ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که دژمنانی ئیسلام چاویان به دینی ئیسلامدا هه‌ڵنه‌یه‌ت و عیرفانی خورافی و درۆزنانه دروست بکه‌ن تاکوو خه‌ڵکانێک که له دوای مهعنهویتن به‌ره‌و ئیسلام نهین. له‌م نێوانه‌دا ئیمام محه‌مه‌دی غه‌زالی یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که به‌رده‌وام به‌ستێنی بۆ یه‌کگرتوویی جیهانی ئیسلام خۆش ده‌کرد و زانایانی ئیسلامی ڕۆڵی گه‌وره‌یان له یه‌کگرتووی جیهانی ئیسلامدا هه‌یه.
ئایه‌توڵا شاهرودی وتی: ئه‌م ئیمامه له نێو ئێرانییه‌کاندا زۆر به‌ناو بانگه و ڕێزی زۆری لێده‌گیردرێت. غه‌زاڵی به شافعی دووهه‌م ده‌ناسرێت و هێشتا له دوای هه‌زار ساڵه‌وه هه‌ر کاریگه‌ری به سه‌ر جیهانی ئیسلامدا هه‌یه. ته‌نیا سونه له ئیمام محه‌مه‌د غه‌زاڵی کاریگه‌ری وه‌رناگرێت به‌ڵکوو کاریگه‌ری به‌سه‌ر جیهانی شێعهشدا هه‌یه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌منیه‌تی ئه‌مڕۆکه له ئێران ده‌رنجامی یه‌کگرتوویی نێوان ئه‌هلی سونه و شیعه‌یه، ئێران له ناوچه‌یه‌کی نائارام دایه به‌ڵام به هۆی ئه‌م یه‌کگرتووییه ئه‌من ترین وڵاتی ناوچه‌که‌یه و ڕۆڵی به‌هێزیشی له ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که و جیهان هه‌یه.
زیادیشێ كڕد که ئیمام خومه‌ینی رێبه‌ر و بنیاتنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئیران به‌رده‌وام جه‌ختی له میانهڕووی ده‌کرده‌وه.
ئاماژه‌شی دا که زیاره‌تی گۆڕی که‌سایه‌تیه گه‌وه‌ره دینییه‌کان که توندڕه‌وه‌کان دژی ده‌وستنه‌وه بووه‌ته هۆی لێک‌نزیک بوونه‌وه‌ی زیاتری جیهانی ئیسلام و له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ریش زیاره‌تی گۆڕه‌کان باو بووه.
نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له کوردستان، زیادی کرد: ئه‌مڕۆ دوژمنان به هه‌موو هێزیانه‌وه هه‌وڵی دروست کردنی ناکۆکی له نێوان موسوڵمانان ده‌ده‌ن ده‌بێت هه‌وڵی زیاتر بۆ برایه‌تی سونه و شیعه بده‌ین. هه‌وڵ ده‌ه‌ده‌ین کۆنگره‌ی ئیمام شافعی له ئێرانیش به‌ڕێوه ببه‌ین. ئێران به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه تاکوو په‌ره‌ی زیاتر به دینی ئیسلام و بایه‌خه دینییه‌کان بدات.
Your Comment