به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به به‌شداری به‌رپرسان و موزیسینه ئێرانییه‌کان، کۆنسێرتی گرووپی "خونیاگهرانی شه‌ش هه‌رێم" به سه‌رپه‌ره‌شتی په‌یمان بوزورگ نیا و به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی لاوی کورد له شاری تاران به‌ڕێوه چوو.
په‌یمان بوزورگ نیا موزسیان و سه‌رپه‌ره‌شتی ئه‌م گرووپه کوردییه له سه‌ره‌تای ئه‌م به‌رنامه وتی: گرووپی شه‌ش هه‌رێم له هونه‌رمه‌ندانی مێرمنداڵ و لاوی هه‌موو سه‌رتانسه‌ری ئێران پێکهاتووه که ئه‌مشه‌و جوان ترین ملۆدییه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن. ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه ئێسته له ناوچه‌کانی خۆیان وه‌ک مامۆستا ناسراون چون به‌ڕاستی کاری باشیان له‌گه‌ڵ کراوه له کاری خۆیاندا لێهاتوون.
له‌م نێوانه‌دا ملۆدییهکی کوردی له ناوچه‌ی سه‌قز به هونه‌رمه‌ندی ئاڵان فاڕووقی، فواد ئۆستاد قادری به‌رده زه‌رده و پارسا ئه‌حمه‌دزاده ژه‌نیا که به هۆی ڕیتمیک بوونی ملۆدییهکه به‌شداربوانی کۆنسێرته‌که چێژێکی تایبه‌تیان له‌م ملۆدیه برد.
بوزورگ نیا له درێژدا وتی: ناوچه‌ی کوردستان ڕێپورتوار یه‌کجار زۆری هه‌یه و کانگای مۆسیقایه که به پێی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک ملۆدیی و گۆرانییه‌کانی جیاوازی هه‌یه. هه‌ر بۆیه ئه‌مشه‌و ئێمه چه‌ند ملۆدییهکی تایبه‌ت به شاری سه‌قز و ده‌ورووبه‌ری ئه‌م شاره پێشکه‌شتان ده‌که‌ین.
سه‌رپه‌ره‌شتی گرووپی خونیاگهرانی شه‌ش هه‌رێم له کۆتایدا سڵاو و ڕێزی خۆی بۆ عوسمان هه‌ورامی وه‌ک که‌سێک که هه‌موو ته‌مەنی بۆ مۆسیقای کوردی ته‌رخان کردووه، نارد.
Your Comment