بوومەلەرزە لە کرماشان و ئیلام؛

ڕوودانی ٢٣ بوومەلەرزە لە کرماشان و ئیلام/ ٥ کەس بریندار بوون

ناسەی هەواڵ: 4197057 -
چەندین بوومەلەرزە بڕێ لە ناوچەکانی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامی هەژاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە زەوی لەرزەیەک بڕێ ناوچەی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامی هەژاند.

بوومەلەرزەی یەکەم کاتژمێر ١٠ و ٢٩ خولەک و ٣١ چرکە، بە گوڕی ٥.٦ بە پێوەری ڕیشتەر لە دەڤەری سومار و لە قووڵایی ٨ کیلۆمەتری زەوی ڕوودا داوە و بە مەداوی ١٥ چرکە بوومەلەرزەی دووهەم بە گوڕی ٤.٤ ڕیشتەر لە هەمان ناوچە و لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ڕووی داوە.

هەروەها کاتژمێر ١٠ و ٥١ خولەک و ٣٨ چرکە، بوومەلەرزەیەک بە قوڕی ٥.٤ ڕیشتەر لە قووڵایی ٨ کیلۆمەتری زەوی ڕووی دا کە ناوەندەکەی زرنە لە پارێزگای ئیلام ڕاپۆرت کراوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی تۆماری بوومەلەرزەی ئێران، بوومەلەرزەیەکی ٥ ڕیشتەری لە کاتژمێر ١١ و ٢٥ خولەک و ١ چرکە و بوومەلەرزەیەکی ٥.٤ ڕیشتەریش لە کاتژمێر ١١ و ٣٠ خولەک و ٤٠ چرکە بە ڕیزەوە لە قووڵایی ١٢ و ١٠ کیلۆمەتری زەو لە ناوچەی سومار ڕووی داوە.

هەروەها زیاتر لە ١٥ پاش لەرزەی تر بە گوڕی نێوان ٣ تا ٤.٢ ڕیشتەریش لە ناوچەی سومار ڕاپۆرت کراوە.

ناردنی گرووپە فریاکەوتنەکان بۆ ناوچە

بە پێی ڕاگەیاندنی سەلیمی سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتن، گرووپەکانی مانگی سوور بۆ ناوچەکە نێردراون بەڵام هێشتا لە ئەگەری خەساری ئەو بوومەلەرزانە ڕاپۆرتێک نەدراوە. موحموودیان، بەرپرسی قەیرانی ئیدارەی پارێزگای کرماشانیش وتی : تەواوی هێزە فریاکەوتن و لیژنەیەک لە مانگی سوور تا یەکینە سەربازییەکان لە ناوچەکە ئامادەن.

بوومەلەرزەکە لە عێراقیش هەست پێکرا

مێدیا ناوچەییەکان لە هەست پێکردنی بوومەلەرزەی ٥.٦ ڕیشتەری سومار لە شارەکانی هەولێر و بەغدا هەواڵیان دا؛ دەوترێت ئەو بوومەلەرزە لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق هەستی پێکراوە.

خەسارێک راپۆرت نەکراوە

موحەمەد سەلیمی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: بوومەلەرزەکە تا ئەم کاتە خەسارێکی گیانی بەدواوە نەبووە، خەساری مادیش لە ئاستی کەم و مامناوەند بووە.

تاقیکارییەکان لە ئیلام بەڕێوە نەچوون

تاقیکاری زانکۆکانی ئیلام لە ڕێکەوتی ٢١ ی بەفرانباری ٩٦ لە دوانیوەڕۆ بەڕێوە نەچوون بۆ کاتێکی تر دواخرا.

ناردنی بۆچوون

4 + 14 =