پێچەوانەی پاگەندەی مێدیا بیانییەکان؛

مەرگی موحسن عادڵی لە گرتووخانەی دزفوول وەدرۆ خرایەوە

ناسەی هەواڵ: 4196362 -
دەستگیری و مەرگی گەنجێک بە ناوی موحسن عادڵی لە گرتووخانەی دزفوول دابەدوای نائارامییەکانی ئەم دواییانە لە ئەو شارە وەردۆ خرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا هەواڵێک لە سەر دەستگیری و کوژرانی لاوێک بە ناوی موحسن عادڵی دانیشتووی کوی مودەڕسی دزفوول لە گرتووخانە بڵاو بووەوە کە بە کەمترین لێکۆڵینەوە دەتوانرێت درۆ بوونی ئەو هەواڵە دەرکەوێت.

ئەو مێدیایانە بە بڵاو کردنەوەی چەند وێنە لە ئەو لاوە پاگەندەیان کردووە کە ئەو گەنجە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییانە لە شاری دزفوول دەستگیر کراوە و لە زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەو لاوە لە ڕەوتی نائارامییەکان لەلایەن چەند کەسی نەناسراوەوە سەری بە توندی بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام هەوڵەکان بۆ  ڕزگارکردنی ناوبراوبە هۆی توند بوونی برینەکەیەوە، کاریگەر نابێت و لە نەخۆشخانەی گیانی لەدەست دەدات.

 جێگری سیاسی فەرمانداری دزفوول و سەرپەرشتی فەرمانداری ئەو شارە ئەو بابەتەیان ڕەت کردووەتەوە کە موحسن عادڵی لە گرتووخانەدا گیانی لە دەستدابێت.

نیشانەکان

ناردنی بۆچوون

8 + 7 =