به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موجته‌با وه‌رمه‌قانی سه‌باره‌ت به وه‌رزی کۆچی باڵنده‌کانی پائیز بۆ پارێزگای کوردستان وتی: بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی باڵه‌نده‌کان له‌م وه‌رزه به تایبه‌ت نه‌خۆشی ئانفۆڵانزای باڵنده چه‌ندین ڕێکاری پێویستمان له به‌ر گرتووه.
وەرمەقانی زیادی کرد: نه‌خۆشی ئانفۆڵانزای باڵنده مه‌ترسیداره که پێویسته هۆشمان پێوه‌ی بێت. ئه‌م نه‌خۆشینه ده‌توانێت زیان له هه‌موو ژێرخانه ئابوورییه‌کانی وڵات بدات و ببێته هۆی مردنی ژماره‌یه‌کی زۆری باڵنده گۆشتی و هێلکه‌که‌ره‌کان. ئێمه زیاتر له ۲۰۰ کیلۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ڵ وڵاتی عیراق هه‌یه که به هۆی شه‌ڕه‌وه دۆخێکی ده‌رمانی باشیان نییه و ده‌بێت یه‌کجار هۆشمان بێت که نه‌خۆشییه‌کان له‌م سنووره‌وه ئاودیوی پارێزگای کوردستان نه‌بن.
هەروەها وتی: ئێسته ئاستی کاری ئێمه یه‌کجار باشه و ته‌نیا له ماوه‌ی ۶ کاتژمێر ده‌توانین تێبگه‌ین که ئایا ئانفۆڵانزای باڵنده له شوێنێک بڵاو بووه‌ته‌وه یان نا. گرووپه‌کانی ئیمه به‌رده‌وام پشکنین بۆ کێڵگه‌ی باڵنده‌کان و مریشکه گۆشتییه‌کان ده‌که‌ن تاکوو له هه‌رجۆره نه‌خۆشییه‌ک ئاگادار ببنه‌وه ئه‌گه‌ر شتێک بینرا به په‌له له هه‌مان شوێن له‌ناوی ببه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی بڵاو ببێته‌وه.
وتیشی: تاکوو ئێسته ۹۱۵ جار پشکنینمان بۆ ئانفۆڵانزای کوشه‌نده‌ی باڵه‌نده کردووه، ۳ هه‌زار نموونه‌مان هه‌ڵگرتووه و ۴۱۹ تاقی کردنه‌وه‌مان ئه‌نجام داوه و جێگه‌ی خۆشحاڵییه که به دڵنیاییه‌وه بڵێم هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌کی ئانفۆڵانزای کوشه‌نده‌ی باڵنده له پارێزگای کوردستان تاکوو ئێسته نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
Your Comment