به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕێکخراوی چاودێڕی مافی مرۆڤ له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی دا که گرووپێکی ئێزدی چه‌کدار ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی هۆزه‌کانی مهتیوتیان له عێراق ڕفاندووه و کوژراون.
یه‌کێک له که‌سانی نزیک به قوربانییه‌کان ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م حاڵه‌ته به ۵۲ که‌س گه‌یشتووه و له ژوئه‌نی ۲۰۱۷ پیاوه چه‌کداره‌کانی ئێزدییه‌کان پیاوان و ژنان و منداڵانی ۸ بنه‌ماڵه‌ی هۆزی مهیتوت که به هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی عێراق و داعشییه‌کان ڕایان کردبوو، کوشتووه.
ئه‌م ڕاپۆرته هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کردووه که ئه‌م گرووپه ئێزدییه ژماره‌یه‌ک دیکه له ئه‌ندامانی ئه‌م هۆزه‌یان ڕفراندووه. لهما فه‌قیه که به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی ڕێکخراوی چاودێڕی مافی مرۆڤه له‌مباره‌وه وتی: ئێسته که داعش له عێراق شکستی هێناوه، ده‌وڵه‌ت ده‌بێت به‌ره‌وڕوو ئه‌م که‌سانه بێته‌وه که له دوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ن.
ئێزه‌دییه‌کان دوو گرووپی چه‌کداریان له ژێر ناوی لاله‌ش و ئێزه‌دخان دروست کردووه که ئه‌م ڕاپۆرته ئاماژه‌ی داوه که ئه‌م چه‌ند ئه‌ندامێکی گرووپی ئێزه‌دخان ئه‌م تووند و تیژییانهیان ئه‌نجام داوه.
بڕێک له ئێزه‌دییه‌کان ئه‌ندامانی هۆزه‌کانی مهتیوت و جه‌حیش به هاوکاری کردنی گرووپی تیرۆریستی داعش تاوانبار ده‌که‌ن و ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌م هۆزانه له کاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر سه‌نجار به‌شداری ژینۆسایدی ئێزدییه‌کانیان کردووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ڕایگه‌یاندووه که به پێی لێکدانه‌وه‌کان ڕوون بووه‌ته‌وه که برێک له هێزه چه‌کداره‌کانی ئێزه‌دییه‌کان ده‌ستیان له کوشتنی ئه‌ندامانی هۆزه عه‌ره‌به‌کان بووه و به‌ره‌ڕووی ئه‌م که‌سانه ده‌بنه‌وه.
Your Comment