به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی پارێزگای کوردستان، به‌همه‌ن مورادنیا له کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئابووری خۆڕاگری سه‌باره‌ت به گه‌شتیاری و توریسم ده‌رمانی وتی: پێویسته علوم پزشكی کوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌کانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی باشی هه‌بێت تاکوو له‌م ڕێگه‌وه نه‌خۆشه‌کان به مه‌به‌ستی ده‌رمان کردن بۆ سنه ڕابکێشێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که ئێسته پارێزگای کوردستان ناوه‌ندی پزشکی پێشکه‌وتووی باشی هه‌یه و وتی: ئه‌گه‌ر پلانی باش له‌م که‌ره‌ته‌دا ببێت به هۆی هاو زمان و هاو فه‌رهه‌نگ بوونی ئێمه له‌گه‌ڵ کوردی عێراق و نزیک بوونی شاری سنه له هه‌رێم، خه‌ڵکی هه‌رێم له‌م ده‌رمان بوون له سنه پێشوازی ده‌که‌ن.
پارێزگای کوردستان جه‌ختی له جدی بوونی دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌مباره‌وه کرد و زیادی کرد: پارێزگای سلێمانی له یه‌که‌م ده‌رفه‌ت سه‌فه‌ری کوردستان ده‌کات و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێران سه‌رباره‌ت به په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم گفتوگۆی باشمان کردووه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به تورسیم ده‌رمانی وتی: ئێمه کاتێک ده‌توانین له سه‌ر ئه‌م کاره دڵخۆش بین که تێچووی ده‌رمانه‌کانمان که‌متر بێت و هاوکات کوالێتیشی باشیشی هه‌بێت و بۆ ئه‌م کاره‌ش علوم پزشكی شاری سنه ئه‌م توان و لێهاتووییه‌ی هه‌یه.
مورادنیا سه‌باره‌ت به فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر سنوور وتی: سنووره‌کان ده‌بێت له لایه‌ن که‌سانێکه‌وه به‌ڕێوه بچێت که ڕێز له گه‌شتیاره‌کان ده‌گرن.
ئه‌و سه‌باره‌ت به گه‌شتی ئاسمانی سنه بۆ سلێمانی و هه‌ولێر وتی: ده‌بێت پێداچوونه‌وه به فڕۆکه‌خانه‌ی سنه‌دا بکه‌ین ئێمه ده‌توانین گه‌شتی ئاسمانیمان له نێوان سنه-هه‌ولێر و سنه-سلێمانی هه‌بێت و بۆ هه‌ر دوولاش سوودی هه‌یه و ده‌بێت پلانمان بۆی هه‌بێت.
Your Comment