به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، عه‌بدوڵا ئێزدی له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند که به‌ڕێوه چوونی خۆپیشاندان دۆخی هه‌رێمی کوردستانی ئاڵۆزتر کردووه.
ئێزدی زیادی کرد: به‌ر له هه‌رچی شته پێویستمان به ڕێگه‌چاره‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ قه‌یرانی به‌غدا-هه‌ولێر به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق هه‌یه.
سه‌باره‌ت به داواکارییه‌کان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ له هه‌رێمیش وتی: چاره‌نووسی حکومه‌تی هه‌رێم له لایه‌ن خودی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌وه دیاری ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش به چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی ئێستای نێوان هه‌رێم و به‌غدایه.
ئه‌و داوای له خه‌ڵکی هه‌رێم کرد که دان به خۆیاندا بگرن و ڕێپێوانی ئارام و هێمنانه به‌ڕێوه ببه‌ن و زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی فدراڵ ده‌بێت له مافی شارۆمه‌ندانی هه‌رێمی کوردستان به‌رگری بکات.
Your Comment