به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بنیامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن ڕایگه‌یاند که چه‌ندین وڵات سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی خۆیان بۆ قودسن.
نتانیاهۆ له درێژه‌ی پاگه‌نده‌کانی خۆی وتی: بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ گواستنه‌وه‌ی پایته‌ختی خۆی بۆ تێلاڤیڤ ده‌توانێت ڕێگه بۆ وڵاتانی دیکه‌ش خۆش بکات تاکوو ئه‌وانیش ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن.
شایانی باسه ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنی له حاڵێکدا باسی ده‌کرێت که کۆمکاری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی پێنج شه‌مه به ۱۲۸ ده‌نگی به‌ڵی، ۹ ده‌نگی نه‌خێر و ۳۵ ده‌نگی بێ لایه‌ن بڕیارنامه‌که‌ی قودسی واژۆ کرد.
به پێی ئه‌م بڕیارنامه‌یه، کۆمکاری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شاری قودس وه‌ک پایته‌ختی ڕژیمی زایۆنی به فه‌رمی ناناسێت.
Your Comment