به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوێنێ شه‌و بوومه‌لرزه‌یه‌ک به هێزی ۵.۲ له مهلارهدی که‌ره‌ج نزیک به شاری تارانی داوه و تاکوو ئێسته ۱۰ دوالهرزهش له‌م ناوچه‌یه‌ی داوه.
ئه‌م بوومه‌له‌رزه له کاتژمێر ۲۳:۲۷ دوێنێ شه‌و تاران و ده‌وروبه‌ری له‌رزاند. بومه‌له‌رزه‌که له قوڵایی ۷ کیلۆمه‌تردا بووه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی دام و ده‌زگاکانی سێ پارێزگای تاران، قوم و ئه‌لبورز پشوویان تێدا ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌وه‌ی گرنگ بوو ئه‌م بابه‌ته بوو که دوێنێ شه‌و ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند که دڵنیا نین ئایا بوومه‌له‌رزه‌که سه‌ره‌تایی بووه و به دوایه‌وه بومه‌له‌رزه‌ی قورس‌تر ماوه یان ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و بوومه‌له‌رزه سه‌ره‌کییه‌که بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م سێ پارێزگایه له ترسی هاتنی بومه‌له‌رزه دوێنێ شه‌و له شه‌قامه‌کان بمێننه‌وه.
تاکوو ئێسته هیچ زیانێکی مادی وه‌ها به ناوچه‌که نه‌گه‌یشتووه و ته‌نیا یه‌ک دوو که‌س به هۆی ترس له هاتنی بوومه‌له‌رزه گیانی خۆیان له ده‌ست داوه و چه‌ند که‌سێک له کاتی هه‌ڵاتن بریندار بوون.
شایانی باسه که شاری تاران و که‌ره‌ج به‌سه‌ر شه‌قڵی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی مێژوویهوهن و زیاتر له ۹۰۰ ساڵه ئه‌م شه‌قڵه مه‌ترسیداره نهلهریوهتهوه و شاره‌زایانی زه‌وی ناسی له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن هاتنی بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز له تاران ئه‌گه‌ری هه‌یه و خه‌ڵک ده‌بێت ئاماده بن.
Your Comment