به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، سه‌باره‌ت به دۆخی دوو ڕۆژی هه‌رێمی كوردستان و ڕووداوه‌كان ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
له دوو رۆژی رابردوودا چه‌ند گرووپێكی ئاژاوه‌گیڕ له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه په‌لاماری شوێنه گشتییه‌كان و دامه‌زراوه حكومی و حزبییه‌كان و په‌لاماری ماڵی هاووڵاتیان و دوكاندار و بازاڕی خه‌ڵكیشیان داوه. به سووتاندن و تێكدان و ته‌نانه‌ت به شڕهخۆریش، ره‌وشێكی ناله‌بارو دژواریان له‌ناو شاره‌كاندا دروستكردووه، دیمه‌نێكی شێواویان له‌سه‌ر ژیانی ئاسایی خه‌ڵك دروستكردووه و بوونه‌ته مه‌ترسیی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستانیش.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كاتێكدا پابه‌ندبوونی خۆمان به پره‌نسیپه‌كانی ئازادیی و دیموكراسی و مافی خۆپیشاندان و داخوازی ره‌وای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و خۆمان به به پێشه‌نگی چه‌سپاندنی ئه‌و پره‌نسیپانه له یاسا‌و بنه‌ما سیاسییه‌كانی حزبه‌كه‌مان ده‌زانین، رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م كرده‌وه و ره‌فتاره ناجۆرانه له تێكدان و سووتاندن و ئاژاوه‌گێڕیی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادیی راده‌ربڕین و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و یاسایی ناگونجێت. ئێمه‌ش كه خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین له به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌روماڵ و گیانی هاووڵاتیان و موڵكی گشتی ء ده‌زگا خزمه‌تگوزراییه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كان به‌تایبه‌تی و خزمه‌تگوزاریی وێستگه‌كانی ئاو‌و كاره‌با له‌م بارودۆخه دژواره‌ی زستاندا له‌ژێر هه‌ر ناونیشان و پاساوێكدا ئه‌م جۆره ره‌فتاره نادیموكرات و ناشارستانی و ئاژاوه‌گێڕییه قبوڵ ناكه‌ین، و به‌توندی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه. پێمانوایه داوای رهواو شه‌رعییء دادپه‌روه‌رانه سه‌باره‌ت به مووچه‌و گوزه‌ران ء ژیانی شایسته بۆ هاووڵاتیان و تێكه‌ڵكردنی ئه‌مانه له‌گه‌ڵ كاروكرده‌وه‌ی ناڕه‌واو تێكدهرانهء ئاژاوه‌گێڕانه و ره‌فتارێكی ترسنۆكانه‌یه و زیان به داخوازییه ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانی ئاسایی ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نین كه هاندان و دنه‌دانی میدیا ئاراسته‌كراوه‌كان بۆ ئاژاوه‌گێڕیی به‌ناوی ئازادیی كاری میدیاییه‌وه هه‌رگیز په‌سه‌ندكراو نییه. خوێنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌كرێنه قوربانی به‌هۆی هاندانی نابه‌رپرسانه‌وه له‌ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌ناڵانه‌و ئه‌وانه‌دایه كه به ئه‌جێندای ئاژاوه‌گێڕیی له‌پشتیانه‌وه‌ن.
داوامان له دادگاء ده‌زگا یاسایی و داموده‌زگا به‌رپرسه‌كانه كه به‌رپرسیارێتی وه‌زیفی و یاسایی و نیشتمانیی خۆیان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیان و شار‌و شارۆچكه‌كان له ئه‌ستۆی خۆیان بگرن و ئیجرائاتی قانونی رهواو پێویست دژی ئاژاوه‌گێڕان و گرووپی پشتیانه‌وه بگرنه‌به‌ر.
به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك داواشمان كردووه روو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ باشتركردنی گوزه‌ران و سیستمی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت به‌گشتی بخاته‌گه‌ڕ، به‌تایبه‌تیش هی مامۆستایان و هه‌روه‌ها هی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی پۆلیسء ئاسایش كه پارێزه‌ری ئاشتی و پارێزه‌ری سه‌روماڵی هاووڵاتیانن و دوو رۆژی رابردوو ئه‌ركی زۆریان بۆ پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تیی له‌ئه‌ستۆ بووه.
داوا له هه‌ڤاڵان و تێكۆشه‌ران و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی یه‌كێتیش ده‌كه‌ین كه خۆیان و كه‌سوكاریان هه‌زاران هه‌زار قوربانیان بۆ ئازادیی كوردستان داوه، وه‌ك هه‌میشه داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی رێبازی نیشتمانی و دیموكراسی حزبه‌كه‌یان بن، كه ره‌وتی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌باته‌كه‌ی سه‌لماندوێتی هه‌ر ئه‌وه له‌ته‌نگانه‌دا پارێزه‌ری دیموكراسی و ئازادی و مافی مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی خه‌ڵكی كوردستانه و حزبه‌كه‌تان و ئۆرگانه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر كه نیشانه‌ی فره‌ییه، بپارێزن. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ئاسووده‌یی و ئاسایش‌دا بژین و دیموكراسی و ئازادیییهكهیان پارێزراو بێت له‌ده‌ست ئه‌وانه‌ی سه‌لماندیان مانای دیموكراسی و ئازادی و فره‌یی نازانن.
داواش له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه دیمه‌نی دیموكراسیی كوردستان پێكدێنن، به‌رپرسانه سه‌نگه‌ری خۆیان له به‌ره‌ی پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كوردستان پته‌وبكه‌ن و به‌شداربن له پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاژاوه‌گێڕانه و تیرۆریستانی خۆ مهڵاسدهر كه ئه‌جێندای دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه به‌به‌شداریی هه‌موومان هه‌لومه‌رجێكی له‌بارتر بۆ چوون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی و پاك و بێگه‌رد فه‌راهه‌م ده‌كات، بۆ هێنانه‌كایه‌ی حكومه‌تێكی نوێ كه له‌گه‌ڵ خواستی قۆناغێكی نوێی گه‌له‌كه‌مان و هێزه سیاسییه‌كاندا بگونجێت كه حكومه‌تێكی دیموكرات و خزمه‌تگوزار بێت.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
Your Comment