به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن میرعابدینی، نووسه‌ری کتێبی "سه‌د ساڵ چیرۆک نووسی له ئێران" به‌شداری ۱۱مین خولی فستیڤاڵی چیرۆک نووسی بانه‌ی کرد و له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکدا ڕێزی لێگیردرا.
میرعابدینی له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: دوای ۲۰ ساڵ به‌شداری کردن له فستیڤاڵه ناوخۆیی و بیانییه‌کان، له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م که فستیڤاڵی بانه ڕه‌نگ و چێژی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
ئه‌و زیادی کرد: فستیڤاڵی چیرۆکی بانه جه‌ختی له دانوستانی ئه‌ده‌بی نێوان ڕۆمان و کورته چیرۆک کردووه، ئه‌م فستیڤاڵه هه‌م به‌ستێنی بۆ نووسه‌ری کوردی زمان دروست کردووه هه‌م بۆ فارس زمانه‌کان. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئاشنا بوونی زیاتری ئه‌م نووسه‌رانه پێکه‌وه.
میرعابدینی وتی: تایبه‌تمه‌ندی دیاری ئه‌م فستیڤاڵه ئه‌وه‌یه که ڕیشه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی کوردی دایه و جێپه‌نجه‌ی که‌سانی وه‌ک ئیبراهیم یونسی، عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌روێشیان و محه‌مه‌د قازی پێوه دیاره.
ئه‌و له کۆتایدا جه‌ختی کرد: ئه‌مه‌ی که وڵاتی ئێمه زمانی زۆره جێگه‌ی بایه‌خه و ده‌بێت ئاوڕ له‌م زمانانه بدرێته‌وه. من لام وایه که زانکۆکانی کوردستان ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی ورد بۆ چیرۆکی کوردی ئه‌جام بده‌ن.
Your Comment