به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له واشنتۆن تایمز، ژنراڵ هێربێرت مه‌ک ماسته‌ر، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا ڕۆژی پێشوو سه‌باره‌ت به ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا لێدوانی دا.
مه‌ک مه‌ستر وتی: ئیمه له میانه‌ی ئۆپراسیۆنێک له ساڵی ۱۹۹۱ به‌رمان به هێرشی دڕندانه‌ی سه‌دام بۆ سه‌ر کوردستان گرت، ئه‌م ئۆپراسیۆنه ۱۲ ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو، تاکوو ساڵی ۲۰۰۳ که ڕژیمه‌که‌ی سه‌دام ڕووخێندرا، ئێسته هه‌رێم ئه‌گه‌رچی ئابوورییه‌کی لاوازی هه‌یه به‌ڵام گه‌شه‌ی باشی کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه داوای عێراقێکی به‌هێز ده‌که‌ین، ئێمه هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ست گرتن به یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق، گرنگی تایبه‌ت به هه‌رێمیش ده‌ده‌ین.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: یه‌کێک له ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م عێراق ئه‌م ناکۆکیانه‌یه و ده‌بێت کێشه‌کانی نێوان هه‌ر دوو لا چاره‌سه‌ر بکرێت.
ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی ئه‌مریکا وتی: ئێمه درێژه به هاوکاری هه‌ر دوو لا ده‌ده‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ر دوولا هه‌رچی زووتره کێشه‌کانی نێوانیا چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌که‌مایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکایه و دۆناڵد ترامپ به‌رده‌وام جه‌خت له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌کات.
Your Comment