به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بوریس جانسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا به ئاماده بوون له پارلمانی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئێران وتی: له ئێران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته دانوستانم هه‌بوو، به ئاشكرا باسی هه‌موو بابه‌ته‌کانم کرد و سازێنهریش بوو.
ئه‌و زیادی کرد: من له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کان جه‌ختم کرد که بریتانیا سووره له سه‌ر به‌رده‌وام بوون و پێبه‌ند بوونی هه‌موو لایه‌نه‌کان به به‌رجام. ئاژانسی ناڤۆکی پێبه‌ندبوونی ئێرانی پشت ڕاست کردووه‌ته‌وه و پێویسته ئه‌ندامانی دیکه‌ش پێبه‌ند بن به‌م ڕێککه‌وتنه ناڤۆکییه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که پارلمان له ڕۆڵی خراپی ئێران له ناوچه‌که ئاگاداره و وتی: دانوستانه‌کان له تاران سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه ئاشكرا و سازێنه‌ر بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا زیادی کرد: ته‌نیا ڕێگه‌ی قه‌یرانی یه‌مه‌ن دانوستانه و حوسییه‌کان ده‌بێت لێدانی مووشه‌ک به‌ره‌و عه‌ره‌بستان ڕابگرن. به ئێرانم وت که له کاریگه‌ری خۆیان له یه‌مه‌ن که‌ڵک ببه‌ن تاکوو حوسییه‌کان ده‌ست له‌م کاره هه‌ڵبگرن.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان داوام کرد تاکوو ئه‌و که‌سانه‌ی که شارۆمه‌ندی دوو وڵاتیان هه‌یه و له ئێران ده‌ستگیر کراون، ئازاد بکرێن و باسی دۆخی مافی مرۆڤ له ئێرانیشم کرد.
Your Comment