به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی پێشوو ڕایگه‌یاند که هه‌موو ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی داعش له عێراق ئازاد بووه،
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش پیرۆزبایان له عێران کرد و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا پیرۆزبایی ئازاد بوونی عێراقی له ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش به سه‌رۆک وه‌زیران و خه‌ڵکی عێراق کرد.
له به‌شێک له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه هاتووه: دوای ۳ ساڵ شه‌ڕی قاره‌مانانه، عه‌بادی ڕایگه‌یاند که هه‌موو ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی داعش ئازاد کراوه. ئه‌مریکا ستایشی ڕێبه‌ری حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌کات و ئازاد بوونی هه‌موو عێراق له ده‌ستی تیرۆرسیته‌کانی داعش له خه‌ڵک و بەرپرسانی عێراقی پیرۆز ده‌کات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختی کرد که ئازاد بوونی هه‌موو ناوچه‌کانی عێراق له داعشییه‌کان به‌و مانایه نییه که شه‌ڕی دژ به تیرۆر له‌گه‌ڵ داعش کۆتایی پێهاتووه و ئه‌مریکا به هاوڕێی هاوپه‌یمانی درێژه ده‌دات به هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق و په‌روه‌رده کردنیان.
هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه که هاوپه‌یمانی دژه داعش به ڕێبه‌ری ئه‌مریکا شانازی ده‌کات که له ته‌نیشت هێزه عێراقییه‌کان دژی تیرۆریسته‌کانی داعش وستایهوه، داعش سیمای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیی نیشان دا که له خه‌ڵکی سڤیل و منداڵان وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆڤی له شه‌ڕه‌کان سوودی ده‌برد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختی کردووه که ئه‌مریکا له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عیراقه‌وه پشتیوانی له خه‌ڵکی عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان ده‌کات.
Your Comment