به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له فڕانس پرێس، سه‌رچاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ناوخۆییه‌کانی فه‌ڕه‌نساش ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌ک له تیرۆریستانی فه‌ڕه‌نسی و ئهلجهزیرهیی که پێشتر له سووریا بوون،هاتوونه‌ته ئه‌فغانستان و بنکه‌یان له باکووری ئه‌م وڵاته داناوه.
ئه‌مه یه‌که‌مجاره که بوونی تیرۆریستانی فه‌ڕه‌نسی له ئه‌فغانستان پشت ڕاست ده‌بێته‌وه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که پاش پاک کردنه‌وه‌ی عێراق و سووریا، ئه‌ندامانی بیانی داعش په‌نایان بردووته ئه‌فغانستان.
به وته‌ی فه‌رمانده‌ی ویلایه‌تی جۆزجان، تیرۆریستانی فه‌ڕه‌نسی وئهلجهزیری پاش گه‌یشتنه ناو ئه‌فغانستان، چوونه‌ته ناوچه‌ی دهرزاب.
له راپۆرته‌کاندا هاتووه، له ناو تیرۆریستان‌دا 2 ژنی داعش‌یش هه‌یه و تیرۆریستی چچنی و ئۆزبهکیشیان تێدایه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ژان ئیو لودریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ڕۆژی ڕابردوو له دیمانه له‌گه‌ڵ بی ئێف ئێم، ڕایگه‌یاند که ژماره‌ی تیرۆریستانی فه‌ڕه‌نسی داعش که له عێراق و سووریا بوونه، نزیک به 500 که‌سه که گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ فه‌ڕه‌نسا، نه هامهتیه.
Your Comment