ڕۆحانی بودجه‌ی ساڵی ۹۷ی ڕاده‌ستی مه‌جلیسی ئێران کرد

سه‌رۆک کۆماری ئێران پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتووی وڵاتی ڕاده‌ستی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌جلس وتی: بنه‌مای سه‌ره‌کی بودجه‌ی ئه‌مساڵ، شه‌فاف بوونه‌ و پێدانی گوژمه‌ به‌ داموده‌زگاکان به‌ پێی کارکردی سێ مانگه‌یان ده‌بێت.

وتیسی: سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ پێش هه‌ڵبژاردن دابووم له‌م بودجه‌یه‌دا له‌ به‌رچاو گیراوه‌.

ڕۆحانی ڕایگه‌یاند که‌ هیواداره‌ تا سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی فه‌جه‌ر و ۱۲ی ڕێبه‌ندان پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ وه‌ک ده‌ستوورێکی یاسایی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بکرێته‌وه‌ تاکوو ده‌وڵه‌ت ده‌ست بکات به‌ پلانه‌کانی و خه‌رجی بکات.

News Code 15118

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =