موگرینی:

هەڵوێستی یەکێتی ئەورووپا هەمبەر بە قودس نەگۆڕاوە

ناسەی هەواڵ: 4165276 -
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا بە دەربڕینی نیگەرانیی بۆ ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی، وتی: هەڵوێستی یەکێتی ئەورووپا هەمبەر بە قودس نەگۆڕاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فدریکا موگرینی فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا لە بەیاننامەیەکدا بە دەربڕینی نیگەرانیی لە بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە هەڵوێستی یەکێتی ئەورووپا هەمبەر بە قودس نەگۆڕاوە.

لەو بەیاننامەیەدا بە داکۆکی لەوەی کە یەکێتی ئەورووپا درێژە بە دانوستانەکانی خۆی لە گەڵ لایەنەکان و هاوپەیمانانی سەبارەت بە ئۆرشەلیم (بەیتولموقەدەس) وەک پایتەختی دوو وڵات دەدات و وتیشی: هەڵوێستی یەکێتی ئەورووپا لەوبارەیەوە نەگۆڕاوە و دەبێ لە رێگەی دانوستانەوە رێگەیەک ندۆزرێتەوە بۆ ئەوەی دۆخی ئۆرشەلیم وەک پایتەختی دوو وڵات دیاری بکرێت.

موگرینی جەختی لەوەش کردەوە کە یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکێتییە تا کاتێک کە دۆخی کۆتایی ئۆرشەلیم یەکلانەکرێتەوە، پابەند دەمێنێت بە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی سەبارەت بەو شارە و لەوان بڕیارنامەی ٤٧٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

موگرینی تەواو یاریگەرانی ئێستای ناو مەیدان و یاریگەرانی ناوچەیی بانگهێشتی دان بە خۆداگرتن کرد و ڕاشیگەیاند: دەبێ هەمووان تەرکیز بخەینە سەر ڕەخساندنی هەلومەرجێک نۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ و مانادار بۆ چارەسەریی پرسەکان و یەکێتی ئەورووپا پاڵپشتی لەو پڕۆسەیە دەکات.

یەکێتی ئەورووپا لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا جەختی لە پابەندبوونی بە بەڵێنە تۆکمەکانی خۆی بۆ دامەزراندنی دوو وڵات وەک رێگەچارەیەک و سیاسەتگەلی ئێستای یەکێتی ئەورووپا لەوبارەیەوە کردووە و زیادی دەشڵێت: رێگەچارەی دوو وڵات لە رێگەی دانوستانەوە تاقە رێگەچارەی واقیع بینانەیە بۆ جێگرکردنی ئاشتی و ئاسایشی پاوەجێ کە هەر دوولایەنی ئیسرائیلی و فەلەستینی پێویستیان پێیەتی.

ناردنی بۆچوون

5 + 8 =