به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر لە ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوێنێ دوای دیدارهکهی ماکرۆن و نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی فهڕهنسا پهیوهندی تهلهفۆنی به حەیدەر عەبادیهوه کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆکی فەرەنسا جەختیکردووەتەوە لە جێگیری هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە یەکپارچەیی و سەلامەتی خاکی عێراق و سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی بەسەر تەواوی سنور و خاکی عێراقدا.
لەبەرامبەریشدا عەبادی جەختی کردووەتەوە لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ وەڵامدانەوەی بەربەستەکانی بەردەم ئاوەدانکردنەوە و پێداویستییەکانی قۆناغی سەرکەوتن و ڕزگار بوون، سەرباری ئەو ڕێگرییە ئابوری و داراییانە کە پێویست دەکات بە دابەشکردنی سەروەت و سامانی وڵات بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بە گوێرەی مافە دەستورییەکان.
لە کۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا عەبادی و ماکرۆن جەختیانکردووەتەوە لە چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و پابەندبوون بە دەستور و یەکپارچەیی خاکی عێراقەوە.
دوێنێ لەسەر بانگهێشتى فەرمى ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى حکومەت لەگەڵ شاندێک گەیشتنە فەرەنسا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ماکرۆن وتی بە حەیدەر عەبادی دەڵێت: کە حکومەتی هەرێمى کوردستان ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان دەربڕیوە.
Your Comment