AP ١٣٩٦ سەرماوەز ١١ ١١:٤٦

هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان؛

راهیاب مله‌لی سنه‌ یانه‌ی پارسی باشووری شکست دا

راهیاب مله‌لی سنه‌ یانه‌ی پارسی باشووری شکست دا

لە هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان یانەی ڕاهیاب ملەلی سنە پارسی باشووری جێمی بە ئاکامی پێنج بە هیچ تێکشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان سەرلەبەیانی دوێنێ لە شارە جیاجیاکانی ئێران درێژە پێدرا.

لە یەکێک لە یارییەکانی ئەم هەفتەیە یانەی ڕاهیاب ملەلی سنە لە یاریگای مەلک نیای ئەو شارە میوانداری پارسە باشووری جێم بوو کە لە کۆتاییدا بە ئاکامی پێنج بە هیچ ئەو یانیەی تێکشکاند.

شیاوی باسە، شەرمین ڕەحمەتی بەرپرسی تەکنیکی، بەیان مەحموودی سەر ڕاهێنەر، ڕاشین حەمیدی راهێنەری دەروازەبانەکان، سومەیە موستەفا پوور وەکوو ڕاهێنەری له‌ش جوانی نوێنەری کوردستانیان هاوڕێیی کرد.

News ID 14912

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha