ئاژانسی هه‌واڵی مێهر/ بەشی نێودەوڵەتی- عه‌لی فه‌قێ‌مه‌جیدی*؛ ئابووری هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای داهاتی نه‌وته و له ڕێگه‌ی ئه‌م داهاته‌وه بیناسازییه‌کی زۆر له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان کراوه و هه‌روه‌ها ئه‌م ناوچه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به ژێرخانی سروشتی گازی و کانزایی زۆره.
له ۲۰۰۳وه به‌ملاوه، حکوومه‌تی هه‌رێم به سیاسه‌تی خۆڕێخستن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی جیهانی و ڕه‌خساندنی به‌ستێنێکی ئابووری کراوه، ده‌ستکه‌وتی زۆر باشی بۆ ئه‌م ناوچه‌یه هه‌بووه. هه‌رێمی کوردستان به یه‌ده‌کی زیاتر له ۶۰ ملیار به‌رمیل نه‌وتی خاو، تاکوو ئێستا ۵۷ ڕێککه‌وتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ۳۰ کۆمپانیا له ۱۹ وڵاته‌وه واژۆ کردووه. به پێی ڕاپۆرتێک له ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاشتی IPSC یه‌ده‌کی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌ده‌کی نه‌وتی لیبی به‌رانبه‌ری ده‌کات و گازی سروشتی هه‌رێمیش هاوتایه له‌گه‌ڵ یه‌ده‌کی گازی قه‌زاقستان. به‌م پێیه یه‌ده‌کی نه‌وت و گازی دۆزراوه‌ی هه‌رێمی کوردستان ۵ له سه‌دی نه‌وت و گازی جیهانه.
به گشتی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی وه‌ک نه‌وت له جیهاندا به یه‌کێک له گرنگترین سه‌رچاوه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ندی له جیهاندا دێته ئه‌ژمار. له مێژووی ئابووری وڵاتانی خاوه‌ن سامانی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌م خه‌ونه بوونی هه‌بووه که ئه‌و سامانه بایه‌خداره‌یان ده‌توانێت ببێته هۆی په‌ره‌سه‌ندن و داد و که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری، به‌ڵام له‌سه‌ر عه‌رزی واقع هه‌ر هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی داهاتی سروشتی باشیان هه‌یه (بێجگه له چه‌ند وڵاتی پێشكه‌وتووی وه‌ک نۆروێژیا) هه‌موویان دواکه‌وتوون. نموونه ئه‌وه‌ڵینه‌که‌شی له سه‌ده‌ی ۱۶ زاینییدا ڕووی دا، ئه‌وکاته‌ی قه‌باره‌یه‌کی زه‌به‌لاح له زێڕی تاڵانکراو له ئه‌مریکاوه بۆ ئیسپانیا گوازرایه‌وه. ده‌رنجامی کاره‌ساتباری ئه‌م داهاته به‌به‌لاشه وه‌ها پشتی ئیسپانیای شکاند که هێشتا له دوای تێپه‌ڕبوونی ۴ سه‌ده ئه‌م وڵاته نه‌یتوانیوه هاوشانی وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپا پێش بکه‌وێت و هێشتا کێشه‌کانی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ئیسپانیایان گرتووه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه وڵاتانی به‌هێزی وه‌ک ژاپۆن، هۆنکۆنگ، نه‌مسا و هتد بوونیان هه‌یه که له ڕووی ژێرخانی سرووشتیه‌وه هه‌ژارترین واتانی جیهانن که‌چی ئێسته ده‌وڵه‌مه‌نترین و پێشکه‌وتووترینیشن.
هه‌بوونی سامانی سرووشتی ده‌وڵه‌مه‌ند داراییه‌کی خواپێداوه که له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی زانستیانه و درووست، ئه‌م سه‌رچاوانه ده‌توانن ببنه هۆی پێشکه‌وتنی دوو هینده‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوو، به‌ڵام بڕێک خه‌سار له که‌رتی ئابووری سامانی سروشتی‌دا هه‌یه که کۆنترۆڵی یه‌کجار ئه‌سته‌مه، وه‌ک هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زینی نرخی نه‌وت که ده‌چێته خانه‌ی نه‌خۆشی هۆله‌ندیه‌وه و گورزی زۆر کوشه‌نده له‌م جۆره ئابووریانه ده‌دات.
له لایه‌کی دیکه هه‌رێمی کوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا هه‌ر هه‌موو سه‌رمایه‌دانه‌ری خۆی له‌و شوێنانه‌دا کردووه که ڕاسته‌خۆ بووه‌ته هۆی خه‌وتن و ڕاوه‌ستانی یه‌کجاره‌کی داراییه‌کان و ئه‌مه‌ش له کاتی دابه‌زینی نرخی نه‌وت گه‌وره‌ترین کێشه بۆ ئه‌م سیستمه ده‌نێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌شێکی زۆری ئه‌م داهاته له ساڵانی ڕابردوودا بۆ هاورده کردنی که‌ل‌وپه‌لی مه‌سرفی خه‌رج کراوه که هیچ سوودێکی ئابووریان نه‌بووه. ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان له دوای دابین کردنی به‌رنامه‌یه‌کی زانستی گونجاو بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای نه‌بێت ئاوا له داهاتوویه‌کی نزیکدا ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی کێشه‌ی یه‌کجار زۆر بۆ ئه‌م ناوچه‌یه، کێشه‌ی وه‌ک نه‌فرین کردنی سامانی سروشتی و بیرنه‌کردنه‌وه‌ی دروست له‌م سامانه و پاشکۆ بوون و وابه‌سته بوونی زیاتری هه‌رێم به وڵاتی وه‌ک تورکیا که دوای زاڵبوونی سیاسه‌ته‌کانی تورکیا به‌سه‌ر هه‌رێمدا، ئه‌م وڵاته له نانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناخۆ له نێو کورده‌کان ده‌بێت و دواتر به گورزی گه‌ماڕۆدانی هه‌رێم زه‌ربی کاریگه‌ری کۆتایی خۆی له‌م قه‌واره سیاسیه ده‌دات. دۆخێکی وه‌ها نا‌له‌بار که په‌ره‌نه‌سه‌ندن و دواکه‌وتوو بوون که‌مترین ده‌رنجامی ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه ئابورییه‌ی ئێستای هه‌رێم ده‌بێت.
به گشتی ده‌توانین بڵێین که له ئه‌گه‌ری دروست خه‌رج نه‌کردنی داهاتی نه‌وتی له هه‌رێمی کوردستان بۆ په‌ره‌دان به توانی وه‌به‌رهێنان، ئه‌م هه‌رێمه‌ش وه‌ک هه‌ر هه‌موو ئه‌و وڵاته نه‌وتییانه‌ی دیکه له بازنه‌یه‌کی دواکه‌وتوویی ئابووری گیر ده‌کات که به هۆی ئه‌و پێگه لاوازه‌ش که هه‌یه‌تی ڕه‌نگه ده‌یان کێشه‌ی نوێی دیکه‌شی بۆ سازببێت.
پاڕادۆکسی سامانێکی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌ند له لایه‌که‌وه و ژیانی شارۆمه‌ندانی هه‌رێمی کوردستان له ۱۰۰ ساڵی ڕابردوودا (شه‌ر، ئه‌نفاڵ، هه‌له‌بجه و هه‌ژاری) ئه‌مه نیشان ده‌دات که کورده‌کان نا‌توانن به‌رنامه و سیاسه‌تێکی زانستیانه په‌یڕه‌و بکه‌ن و هه‌مان ئه‌زموونی تاڵی وڵاتانی نه‌وتی و بگره خراب‌تریش له هه‌رێمدا دووباره ده‌که‌نه‌وه.
دواجار پرسیاری گرنگ ئه‌مه‌یه که بۆچی و به چ هۆیه‌ک به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌مان ڕێگه هه‌ڵه و ئه‌زموون کراوه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی نه‌وتی ناوچه‌که دووباره ده‌که‌نه‌وه؟
* (مامۆستای زانکۆی کوردوستان-سنه)
بۆچوونی ئێوە