به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دابه‌زینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ۱۷ له‌سه‌د بۆ ۱۲.۶ له‌سه‌د بووه هۆی ڕه‌خنه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه که هه‌رێمی کوردستان بڵاویکردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی پارێزگاکانی سه‌ر به هه‌رێم له بری هه‌رێمی کوردستان دژی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراقه.
ڕه‌خنه‌ی توندیش گیراوه له‌وه‌ی که بودجه‌ی هه‌رێم زیاتر له ۴ له‌سه‌د که‌می کردووه.
له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌دا به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوایان له به‌غدا کردووه که بواری دانوستان و گفتوگۆ سه‌باره‌ت به بودجه‌ی ۲۰۱۸ بڕه‌خسێنن.
Your Comment