په‌ره‌دان به‌ ئاسایشی ناوچه‌که‌ ئامانجی هێزه‌کانی ئێرانه‌

وته‌بێژی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران وتی: ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ ئه‌منیه‌تی گشتی ناوچه‌که‌ په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌کانی خۆیی فراوان تر کردووه‌.

سه‌ردار مه‌سعود جه‌زایری، وته‌بێژی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران له‌ میانه‌ی به‌شداری کردن له‌ نووسینگه‌ی ئاژانسی مێهر له‌ پێشانگای ڕۆژنامه‌وانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی سه‌رله‌شکه‌ر باقری بۆ سووریا و تورکیا وتی: ئێران له‌ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌که‌ ده‌توانێت زۆر زیاتر له‌ ڕابردوو په‌یوه‌ندی هه‌بێت و هاوکاریان بکات.

ئه‌و زیادی کرد: جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ که‌ ئه‌رکانی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران به‌ڕیاری داوه‌ که‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به‌ ئه‌منیه‌تی گشتی ناوچه‌که‌ ئاستی هاوکاری و په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراسێ به‌رز بکاته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی سووریا و عێراق.

وته‌بێژی باڵای هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران ئاماژه‌ی دا که‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ له‌ داهاتووشدا په‌ره‌ی زیاتر ده‌سێنێت و زیادی کرد: ئێمه‌ له‌ ڕووی سنووره‌کان، لێکدانه‌وه‌، ڕاهێنان و ئه‌منیه‌ت و ئاستی دژایه‌تی کردنی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی خواستی ئه‌مریکا و زایۆنییه‌کان کاری یه‌کجار زۆرمان کردووه‌ که‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ زیاتر به‌ ئامانجی خۆیان بگه‌ن پێویستمان به‌وه‌یه‌ که‌ هاوکاری وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌که‌ بکه‌ین.

جه‌زایری جه‌ختی کرد: ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی به‌رگریکارانه‌ په‌ره‌ ده‌سێنێت و هه‌ر ڕۆژ زیاتریش ده‌بێت. بێ گومان سه‌ردانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئێران له درێژه‌ی ئه‌م ڕوانگه‌دا بووه‌.

News Code 14124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =