کارناسی ئەمریکی بۆ مێهر:

پەیوەندی ڕیفراندۆمی هەرێم و بەڵگەکانی ڕێکخراوی برۆکینگزی ئەمریکا

ناسەی هەواڵ: 4122019 -
"کارتۆلۆچی" وێرای ڕوون‌ کردنەوەی ئامانجەکانی پلانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، داوای لە کوردان کرد کە بە دەرس وەرگرتن لە ڕابردوو ئاگادار بن کە ئەو پرسە بۆ ئەوان ئاشتیی بە دواوە نابێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – پەیمان یەزدانی: باش بڕیاری بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، تەواو دراوسێکانی عێراق و لەوان ئێران، تورکیا و سووریا بە توندی دژی ئەو هەنگاوە وەستان. ئەوە لە کاتێکدایە کە هاوپەیمانانی عەرەبی ئەمریکا لە ناوچەدا واتە عەرەبستان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پێشوازیان لەو ڕیفراندۆمە کرد، ئەگەرچی دەیانزانی کە ئەو کارە پاشهاتی زۆری بۆ سەر ئاشتی و پاوەجێی ناوچەکە بە دواوە دەبێت.

گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی هاوپەیوەند بە مژاری ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بووە هۆی ئەوەی کە وتووێژێک لە گەڵ "ئانتۆنی کارتۆلۆچی" کارناسی ژئۆپۆلیتیک و شرۆڤەکاری ئەمریکایی ئەنجام بدەین کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* "سێرگەی سوورۆیکین" فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا لە پیلانی ئەمریکا و هێزە کوردەکانی سووریا لە گەڵ داعش هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە داعش ناوچە بندەستەکانی خۆی ڕادەستی ئەمریکا و یەکینەکانی کورد کردووە و لە بەرامبەردا ئەوان ڕێیان خۆش کردووە بۆ داعش کە ڕوو لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سووریا و تەدمەر بکات. ئێوە چۆن ذەڕواننە ئەو بابەتە؟

ـ بە پێی ڕاپۆرتە ئاشکرابووەکانی ساڵی 2012 لە ئاژانسی هەواڵگریی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە، ئەمریکا و هاوپەیمانانی ناوچەیی بە دوای دامەزراندنی وڵاتێک بە ئەندێشەی سەلەفی لە رۆژهەڵاتی سووریاون کە ئامانجی ڕاشکاوانەی تەریکخستنەوەی دەوڵەتی سووریایە. ئەوەی ئێستا داعش دەیکات ڕێک لەو پێناوەیە. هەندێک لە بەڵگەکانی دیکەی ئەمریکا و لەوان ڕاپۆرتی "کامە رێگا بەرەو ئێران؟"ی ساڵی 2009ی ڕێکخراوی برۆکینز نیشان دەدات کە گەمارۆدان و تەریکخستنەوەی دەوڵەتی سووریا بە تایبەت لە رێگەی شەڕی بەوەکالەت لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە نە تەنیا بە مەبەستی تەریکخستنەوەی سووریا، بەڵکوو بە ئامانجی تەریکخستنەوەی ئێرانیش ئەنجام دەدرێن.

لە ئێستادا ئەمریکا هەوڵ دەدات تا بەرەیەکی تاقانەی کوردی پێک بێنێت کە ڕەنگە دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، ڕادەسپێردرێت بۆ کردنەوەی ناوچەی نوێ لە رێگەی شەڕی چەکدارانە کە ئەو ناوچانە بریتین لە باکووری عێراق و رۆژئاوای ئێران. هەر هەنگاوێک کە ئەمریکا لە رێگەی کوردە چەکدارەکانەوە بیەوێت لە داهاتوودا ئەنجامی بدات، هەر وەک ئەو فەرماندە ڕووسییە وتوویەتی، ڕێک وەدی هاتنی خاڵ بە خاڵی بەڵگەکانی سیاسەتی ئەمریکایە کە ساڵانێک لەو پێش بۆ شەڕی بە وەکالەت لە دژی ئێران و هاوپەیمانانی و تۆکمەکردنی هەژمۆنیای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناڤین داڕێژراوە.

* کاریگەریی پڕچەککردنی کوردانی سووریا تا چەندە دەتوانێت هەڵوێستیان هەمبەر بە دیمەشق بگۆڕێت؟ هێزە کوردییەکان لانی‌کەم لە ڕابردوودا هیچ هەڵمەتێکیان لە دژی دەوڵەتی سووریا نەبووە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە پاش پڕچەککران لە لایەن ئەمریکاوە هەڵوێستەکانی بگۆڕێت؟

ـ چەمکی کورد کە لە لایەن تەواو لایەنەکانەوە بە شێوەی هاوسان بە کار دەبرێت، هەندێک دەبێتە هۆی سەرلێشێوان، چونکا لە ئێستادا هێزی جۆراوجۆری کورد هەن کە تاقمێکیان هاوکاریی دەوڵەتی سووریا دەکەن و هەندێکی دیکەیان لە گەڵ هێزەکانی ڕووسیا و ئێران لە پەیوەندی دان. هەروەها بەرەیەکیان هاوکاریی ئەمریکا دەکەن. ئەو هاوکاریانە فرەچەشنە و بەستنێکی بەربڵاو لە خۆدەگرێت؛ لە هاوکاریی پراتیگی تا دەرفەتخوازانە. رێبەرانی بەلیمەت و تێگەیشتووی کورد دەزانن کە بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ ئۆتۆنۆمی و سەربەخۆیی دوورە لە ڕاستی، چونکا نە تەنیا ئەمریکاییەکان بە ناچار خەیانەتیان پێ دەکەن، بەڵکوو ئەو ئۆتۆمی و سەربەخۆییە بۆ گەلی کورد کارەساتبار دەبێت.

ئەو تاقمە لە هێزە کوردەکان لە سەرقاڵی هاوکاری کردنی ئەمریکاییەکان لە شەڕی بەوەکالەتن دەبێ خێرا لە خەڵکی کورد جێابکرێنەوە و هاوکات دەبێ دەوڵەتی سووریا و هاوپەیمانانی هەوڵ بدەن لایەنە کوردەکان بەرەوڕووی پلانی واقیعی بۆ قۆناغی دوای شەڕ بکەن و هەروەها دەبێ هەوڵ بدەن تا ئامانجی ڕاستەقینەی سیاسەتوانانی ئەمریکایی ئاشکرا بکەن و ئاشکرای بکەن کە ئەمریکا لە کوردەکان وەک "جێگرانی ئیتنیکی" (Ethnic Proxies) لە شەڕدا کەڵک وەردەگرن.

* وال ئێستریت ژۆڕناڵ لە دانوستانەکانی نهێنیی ڕووسیا و ئەمریکا بە بێ ئاگاداریی ئێران بۆ جێگرکردنی ناوچەی ئارام لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی داوە، ئێوە چۆن لەوبارەوە دەڕوانن؟

ـ لەم رۆژانەدا ناکرێت متمانە بە زۆر شت بکرێت کە لە میدیا رۆژئاواییەکاندا بڵاو دەبنەوە. بەوەشەوە ڕووسیا گەلێ جار بۆ بەرژەوەندیی سووریا لە گەڵ واشنتۆن دانوستانی کردووە بۆ ئەوەی هەم پێشگری بکات لە جێبەجێ کرانی پلانەکانی ئەمریکا لە سووریا و هەمیش رێگایەکی ئابڕوودارانە بۆ دەرچوونی ئەمریکا لە پێکدادانەکانی سووریا دەستەبەر بکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕووسیا باش دەزانێت کە ئەو هەوڵانە بێ‌ ئەنجامە، بەڵام تێدەکۆشێت لە پێکدادانەکانی سووریادا ڕەوایی دیپلۆماتیک بە دەست بێنێت، واتە ئەگەر رۆژێک دیتی لە بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا هیچ رێگایەکی جگە لە هێرشی سەربازی بۆ نەماوەتەوە، ئەو دانوستانانە بە کاری دێت، بۆ ئەوەی هێرشەکانی خۆی پێ پاساو بدات.

* هەرێمی کوردستان رۆژی ٢٥ی سێپتامبر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕیوەبرد. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەغدا و وڵاتانی دراوسێی هەولێر دژی ئەو هەنگاوەن، ڕای ئێوە لەوبارەوە چیە؟

ـ زۆربەی حزبە کوردییەکان هاوکارییەکی نزیکیان لە گەڵ ئەمریکا هەیە و بە هەڵە پێیان وایە کە سەربەخۆیی بۆ ئەوان ئاشتی و هەیمەنەیان بۆ  بە دیاری دێنێت. عێراق دژی ئەو کارەیە، چونکا لە ئاگاداری مامەڵەکانی ئەمریکایە. ئەگەر لە بیرتان بێت ئەمریکا یەکەم وڵات بوو کە پاڵپشتیی سەدامی دەکرد و دواتر هەر خۆی هێرشی کردە سەر عێراق و گەلی ئەو وڵاتە و سەرجاوەکانی وێران کرد و سەدام و کوڕەکانی کوشت. ئەوە وانەیەکە کە دەبێ هەندێک لە بەرپرسانی کورد ئاوری لێ بدەنەوە.

ناوچەی سەربەخۆی کوردی بە بێ پاڵپشتیی بەغدا، ناوچەیەکی زۆر لاواز و جێی خەسار دەبێت و بەردەوام دەبێ ئینتیما بە هاوپەیمانانی ئەمریکایی بکەن. هەڵبەت ئەوەی کە تا چ یاستێک سەربەخۆ دەبن، خۆی جێی پرسیارە. سەربەخۆیی کوردستان هاوکات بە مانای کەلێنێکی زیاتر لە ناوچە و بەرزبوونەوەی پێکدادانەکانە؛ شتێک کە رێگا بۆ جێبەجێ کرانی سیاسەتی دەرەکیی ئەمریکا واتە سازدانی شەڕی بە وەکالەت لە دژی ئێران خۆش دەکات. ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەمریکا بە پێدانی سەربەخۆیی بە کوردەکان، ناچاریان دەکات بەشداری شەڕی بە وەکالەت لە دژی ئێران بن.

ناردنی بۆچوون

5 + 8 =