به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی تهلهفۆنید بابه‌تی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی وتی: ئێمه دڵنیان که خه‌ڵکی عێراق وه‌ک ڕابردوو به باشی له‌م کێشانه‌ی ئێسته‌شیان ده‌رباز ده‌بن و سه‌رکه‌وتوو ده‌بن.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌م گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌دا جەختی كرد که تاران پشتیوانی حكومەتی عێراق ده‌کات له‌و رێوشوێنانەی گرتوویه‌ته بەر بۆ پارێزگاری كردن لە یه‌کگرتوویی خاكی عێراق.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه لەسەر هەڵوێستی ئێران بە رەت كردنەوەی ریفڕاندۆمی هەرێمی كوردستانی عێراق و وتی: بەهۆی مەترسییەكانی ڕیفراندۆم بۆ یەكێتی خاكی عێراق و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە ئه‌م کاره ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
هاوكات رۆحانی پشتیوانی تەواوی وڵاتەكەی بۆ حكومەتی عێراق و تەواوی ئەو رێوشوێنانە نیشاندا كە گیراونەتە بەر به ئامانجی پاراستنی سه‌قامگیری عێراق.
هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه، عەبادی جەختی كردووە لە هەڵوێستی روونی بەغدا بۆ رێگری کردن لە رێوشوێنە تاك لایەن و نادەستورییەكان كە هەڕەشەن بۆ سەر یەكچارچەیی عێراق و پێكەوه ژیانی ئاشتیانە لە نێوان خه‌ڵکی عێراو و زیادی کرد: ئێمه ئه‌م ڕیفراندۆمه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه و به نایاسایی ده‌زانین.
ئه‌مه لە کاتێک دایە هەر ئەمشەو سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا لەبارەی ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانەوە گفتوگۆیان کردووە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوو سەرۆکەکە جەختیان کردووەتەوە کە ئەگەر ریفراندۆمەکە هەڵنەوەشێندرێتەوە، ناوچەکە بەرەو ئاژاوە دەچێت.
شایانی باسه بڕیارە ئه‌مڕۆ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە ئیدارییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت.
Your Comment