دەنگدانەوەی نێونەتەوەیی وتەکانی رێبەری باڵا سەبارەت بە حەج

وتەکانی رێبەری باڵای شۆڕش سەبارەت بە ڕێوڕەسمی حەج ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیاکانی جیهاندا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ رۆژانی حەج و ڕەوانەکرانی حاجییەکانی بەیتولحەرام بۆ وڵاتی وەحی، کاربەدەستان و بەرپرسانی حەجیان بە سەر کردەوە و وتیان: حەج زۆرترین دەفرایەتیی کۆمەڵایەتی هەیە؛ شوێنێکە بۆ دەربڕینی ڕاوبۆچوونی ئۆمەتی ئیسلامی. ئێستا پرسی مزگەوتی ئەقسا لە ئارادایە و زایۆنیستەکان ڕێڵاسانە هەڵسوکەوت دەکەن و ئیزنی ئەوەیان بە خۆیان داوە کە زەخت بخەنە سەر خاوەنانی ڕاستەقینەی مزگەوتی ئەقسا و پێشگریان لێ دەکەن.

رێبەری باڵای شۆڕش وێرای نرخاندنی پێگەی حەج وەک شوێنێک بۆ خودەربڕینی ئۆمەتی ئیسلامی و لەقاودانی شەڕەنگێزیی ئەمریکا لە ناوچەدا، ڕاشیانگەیاند: پرسی ئاسایشی حاجییەکان بۆ ئێمە گرینگە و ڕووداوە کارەسات‌ بارەکانی حەجی ۹۴ هیچ کات لە بیر ناکەین. ئاسایشی حاجیانیش لە ئەستۆی ئەو وڵاتەیە کە حەرەمینی شەریفەینی بە دەستەوەیە و نابێ هیچ کات ڕووداوی منا و مزگەوتی حەرام دووبارە بێتەوە.

ئەم لێدوانانەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە میدیا نێونەتەوەییەکانی جیهانیدا بووە. لەمناوە هەواڵدەرییەکانی لوبنان وێرای بڵاوکردنەوەی وتەکانی بەڕێزیان، جەختیان لە گرینگیی پرسە باس‌کراوەکان لە لایەن رێبەری باڵای ئێرانەوە بۆ جیهانی ئیسلام کردووە.

"العهد" لەوبارەیەوە نووسی: حەج شوێنێکە بۆ ڕادەربڕینی ئۆمەتی ئیسلامی و پرسی فەلەستین نابێ لە بیر بکرێت و فەلەستین تەوەری سەرەکی و کاکڵی پرسەکانی جیهانی ئیسلامە.

کەناڵی "المیادین" وێرای ڕۆماڵ کردنی وتەکانی رێبەری، بڵاوی کردەوە: رێبەری باڵای ئێران خوازیاری خۆبواردن لەو هەنگاوانە بوون کە دەبێتە هۆی ناکۆکی و تێکچوونی هاوڕێزیی مۆسڵمانان لە حەج. ئەو کەناڵە ڕاشیگەیاند: ئایەتوڵڵا خامنەیی لە میانەی لێدوانەکانیان جەختیان لە پێویستی پاراستنی "یەکگرتوویی ئیسلامی" کردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووداوەکانی دوو ساڵی ڕابردووی لە بیر نەکردووە؛ ڕووداوگەلێک کە نابێ دووپات ببنەوە.

هەروەها کەناڵی "المنار" لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی دیداری ئەمڕۆی رێبەری باڵای ئێران لە گەڵ کاربەدەستان و بەڕێوەبەرانی بڵاوی کردەوە: ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان لەوە کردۆتەوە کە حەج باشترین شوێنە بۆ دەربڕینی هەڵوێستەکان هەمبەر بە مزگەوتی ئەقسا و ئامادەبوونی ئەمریکا لە ناوچەدا.

News Code 11596

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =