به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جابری ئه‌نساری، جێگری عه‌ره‌بی و ئه‌فریقایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانه‌ی سه‌ردان له عێراق له‌گه‌ڵ سه‌لیم جه‌بووری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق دیداری کرد.
له‌م دیداره‌دا هه‌ر دوو لا جه‌ختیان له یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق کرده‌وه و باسی یه‌کگرتوویان له دژی تیرۆریسته‌کان کرد، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارلمانی عێراق له‌م دیداره‌دا تاوتوێ کرا.
جابری ئه‌نساری له‌م دیداره‌دا داوای له سه‌لیم جه‌بووری کرد تاکوو سه‌ردانی ئێران بکات.
جێگری عه‌ره‌بی و ئه‌فریقایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌م دیداره‌دا ڕاپۆرتی لێژنه هاوبه‌شه سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌کانی نێوان ئێران و عێراقی ڕاده‌ستی سه‌رۆکی پارلمانی عێراق کرد.
لای خۆیه‌وه سه‌لیم جهبووریش سپاسی ئێرانی کرد و ڕایگه‌یاند که به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆک کۆماری حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ردانی ئێران ده‌کات و ڕێزی له هه‌وڵه‌کانی هه‌ر دوو وڵات بۆ په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان گرت.
Your Comment