ئه‌گه‌ری کوژرانی به‌غدادی به‌هێزتر ده‌بێت

دوای ئه‌وه‌ی که‌ ڕووسیا ڕایگه‌یاند ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی کوژراوه‌، فه‌رمانده‌یه‌کی داعش به‌ شێوه‌یه‌کی زاره‌کی ئه‌م بابه‌ته‌ی پشت ڕاست کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، نزیک به‌ دوو حه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، سه‌رۆکی داعش له‌ یه‌کێک که‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی سه‌ر شاری ڕه‌قه‌ کوژراوه‌، ئه‌وکات هیچ کام له‌ فه‌رمانده‌کانی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشت ڕاست نه‌کرده‌وه‌.

ئێسته‌ دوای شکستی داعش له‌ موسڵ وا ئاشکرا ده‌بێت که‌ داعش ئه‌م بابه‌ته‌ پشت ڕاست بکاته‌وه‌، ئه‌بو قه‌تیبه‌ یه‌کێک له‌ فه‌رمانده‌کانی داعش له‌ میانه‌ی نوێژی هه‌ینی له‌ مزگه‌وتێکی ته‌لعه‌فه‌ر دوای هاوردنی ناوی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی دایه‌ ژێر گریان، وه‌ک ئه‌وه‌ی وابێت که‌ سه‌رۆکه‌کیان کوژرابێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ ئه‌م فه‌رمانده‌ی داعشه‌ یه‌کێکه‌ له‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانی به‌غدادی و ئه‌م گریانه‌ به‌ جۆرێک وه‌ک پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی مردنی ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی ته‌فسیر کراوه‌ته‌وه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ داعش هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌کی زاره‌کی دانی به‌سه‌ر شکستی خۆی له‌ موسڵدا نا، ئه‌بوبه‌ڕا موسڵی یه‌کێکی دیکه‌ له‌ فه‌رمانده‌کانی داعش ڕایگه‌یاند که‌ ته‌لعه‌فه‌ر بنکه‌ی کاتی داعش له‌ عێراق ده‌بێت.

News Code 11007

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =