به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدول محه‌مه‌د زاهدی دوێنێ ئێواره وتی: سه‌رجه‌م ۶۹۴ هه‌زار و ۳۷ ده‌نگ له کوردستاندا دراوه. حه‌سه‌ن ڕۆحانی ۷۳ له سه‌دی ده‌نگه‌کان، که ده‌کاته ۴۶۷ هه‌زار و ۷۰۰ ده‌نگی له کوردستان به ده‌ست هێناوه، که‌سی دووهه‌م ڕه‌ئیسی بوو که ۲۴ له سه‌دی ده‌نگه‌کان (۱۵۵ هه‌زار ۳۶ ده‌نگ)ی به ده‌ست هێناوه.
ئه‌و زیادی کرد: به نیسبه‌ت ساڵی ۹۲وه ئاستی به‌شداری خه‌ڵکی کوردستان ۶ له سه‌د که‌می کردووه. له شاری سه‌قز ۸۱ له سه‌دی خه‌ڵک ده‌نگیان به حه‌سه‌ن ڕۆحانی داوه.
زاهدی وتی: به نیسبه‌ت ساڵی ۹۲وهوه ده‌نگه‌کانی دوکتور حه‌سه‌ن ڕۆحانی ۲ له سه‌د له کوردستاندا زیادی کردووه. سه‌رجه‌م یه‌ک ملیۆن و ۱۸۱ هه‌زار و ۸۸۳ که‌س له کوردستان مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.
شایانی باسه که ڕۆژی ۲۹ گوڵان هه‌ڵبژاردنی دوازده‌هومین سه‌رۆک کۆماری ئێران و ئه‌نجومه‌نی شار و گونده‌کان به‌ڕێوه چوو، له‌م خوله‌دا حه‌سه‌ن ڕۆحانی به ۲۳ ملیۆن ده‌نگ بووه دوازده‌هومین سه‌رۆک کۆماری ئێران.
Your Comment