-
ئێران بووە پاڵەوانی یارییەکانی ئاسیای نابیستان
کاروانی وەرزشی نابیستەکانی ئێران کە بە دروشمی "لە بێدەنگیدا هاوار بۆ ئاشتی" بەشداریی لە دەیەمین یارییەکانی ئاسیادا کردبوو، بۆ یەکەمجار نازناوی پاڵەوانێتی ئەم یارییانە بەدەست هێنا.
-
بەشار ئەسەد دیمەشقی بەجێنەهێشتووە
دەستەی سەرۆکایەتی سوریا وێڕای ڕەتکردنەوەی ئیدیعای میدیا بیانییەکان سەبارەت بە جێهێشتنی ئەم وڵاتە لە لە لایەن سەرۆکی سوریا، جەختی لە بوونی ئەو لە دیمەشق کردەوە.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: شەڕ لە سووریا دەبێ بەپەلە بوەستێندرێت
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوای کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانەی زامنی پڕۆسەی ئاستانه دەکەن ڕایگەیاند: پێویسته ململانێکان دەستبەجێ کۆتایی پێ بێت، دەبێت ڕێز له یەکپارچەیی خاکی و سەروەری سووریا بگیرێت.
-
فواد حسێن: وڵامی توند بە هێرش بۆ سەر عێراق دەدەینەوە
وەزیری دەرەوەی عێڕاق وتی کە وڵاتەکەی نیگەرانی گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەوڵ دەدات بەغدا دوور بکاتەوە لە کاریگەرییەکانی ئەو گۆڕانکاری و پێکدادانە.
-
وەزیری دەرەوەی قەتەر :قەیرانی سووریا ئەبێ کۆتایی پێ بێت
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە گفتوگۆی تەلەفۆنی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر پرسە گرینگەکانی ناوچەکە هەواڵی دا.
-
هەڵوێستی بارزانی لەسەر ڕووداوەکانی سووریا
سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگهیاند: بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن.
-
چاودێرێکی سیاسی کورد: زلهێزەکانی جیهان ڕێککەوتوون لەسەر دابەش کردنی سووریا
پەیوەند عومەر ڕۆژنامەوان و چاودێری سیاسی کورد پێیوایە لە سەرهەڵدانەوەی گرووپە چەکدارەکان مەترسیدارتر، ئەو ڕێکەوتنە ژێر بەژێرەیە کە پێشوەختە کراوە، ئەو دابەش بوونەیە کە لەسەر جەستەو خاکی سووریا کراوە.
-
چۆڵ کردنی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق درۆیە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: هەواڵی هاوپەیوەند بە چۆڵ کردنی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق درۆیە و ئەو باڵوێزخانە خەریکی درێژەی چالاکییەکانی خۆیەتی.
-
لەسێدارەدانی خەڵکی حەلەب بە دەستی تەحریرولشام
گۆڤارێی ئەمریکی هەواڵی جەنایەتەکانی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام لە سووریا بڵاو دەکاتەوە.
-
هەزاران تیرۆریست لە زیندانەکانی سووریا هەڵاتن
ڕێبەرێکی هاوپەیمانی فەتحی عێڕاق لە هەڵاتنی هەزاران تیرۆریست لە زیندانەکانی سووریا و پیلانی وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ دابەش کردنی ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
-
بنکەی سەربازی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کرایە ئامانج
سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە هێرش بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا هەواڵی دا.
-
نەتەوەیەکگرتووەکان: 370 هەزار کەس لە سووریا ئاوارە بوون
نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە سووریا بووەتە هۆی ئاوارە بوونی نزیک بە 370 هەزار کەس.
-
بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی 60 لەسەدی ئێران زیادی کردووە
بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاگەندەی کرد کە توانی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی پیتێندراوی 60 لەسەدی 7 بۆ 8 ئەوەندەی ڕابردووە.
-
نوێترین گۆڕانکارییەکانی سووریا؛ پاگەندەی تیرۆریستەکان لەسەر دەرعا و سویدا
سەرچاوەکانی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا پاگەندەی پێشڕەوی ئەو گرووپاە لە سویدا و دەرعایان کرد.
-
شەڕی سوپای سووریا و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا لە حومس
ناوەندێکی سەربازیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ٢٠٠ تیرۆریستی دیکە لە سووریا کوژراون.