-
وتەبێژی فەرماندهی ئوپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق:
کاتی چوونەدەرەوەی سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق ناگۆڕدرێت
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق رایگەیاند: کاتی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەم وڵاتە ناگۆڕدرێت و درێژ ناکرێتەوە.
-
ماموستا مەلا قادر قادری:
زۆربوونەوەی کۆچی لاوانی کورد بۆ ئەورووپا مەترسیدارە
ئێمامی هەینی پاوە وتی: بەداخەوە کۆچی لاوانی کورد بۆ ئەورووپا زیادی کردووە کە لەم رێگایەشدا زۆربەیان یان دەمرن یان تووشی کێشە دەبن.
-
ئەمڕۆ;
عەلی باقری گەیشته ڤیەنا
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی نێوان ئێران و گرووپی 4+1 هەشتی سەرماوەز گەیشتە ڤیەن.
-
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق:
راستییەکانی پیلانی کوشتنی مستەفا کازمی روون دەکرێتەوە
راوێژکاری سیاسی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بڵاو کردنەوەی راستییەکان لە سەر پیلانی کوشتنی مستەفا کازمی هەواڵی دا.
-
لاهوور شێخ جەنگی لە کاردانەوە بە کوشتنی یەکێک لە فەرماندەکانی:
دەرکەی دۆزەخ بە ڕووی دوژمنانماندا دەکەینەوە
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لە کاردانەوە بە کوشتنی یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی نزیک لە خۆی ، هۆشداریی دا کە ئەو تواناییەی هەیە کە دەرکەی دۆز بە ڕووی دوژمنانی بکاتەوە و لە ئاگری دۆزەخدا بیانسووتێنێت.
-
مەزڵۆم کۆبانی:
چارەسەر کردنی کوردەکانی تورکیا پێوەندی ئەنقەرە لە گەڵ کوردەکانی سووریا باشتر دەکات
فەرماندەی گشتیی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا پێی وایە گەر تورکیا جارێکیتر لە گەڵ کوردەکانی ئەم وڵاتە دانوستان بکات لە سەر دۆخی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کاریگەری دادەنێت.
-
کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق:
عێراق بە هەوڵی حەشدی شەعبی و بەرخۆدان ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دیکتاتۆری
بەرپرسی نووسینگەی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق جەختی کرد کە عێراق ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دیکتاتۆرئ و ساڵانی ستەم و سوکایەتی بە پیرۆزییەکان دووپای نابێتەوە.