AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٢٩ ٠٦:٤٨

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: ئەمریکا ڕێککەوتنەکە پێشێل بکات بەرپەرچی دەدەینەوە

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: ئەمریکا ڕێککەوتنەکە پێشێل بکات بەرپەرچی دەدەینەوە

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایکەیاند: بە چاودێری وردی جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنە، ئەگەر لایەنی ئەمریکی پێشێلی بکات، ئەوا ڕێکاری بەرپەرچدانەوەی یەکلاکەرەوە دەگیرێتەبەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیاننامەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە ناوەستین تا ڕێز لە مافەکانی میللەت نەگیرێت و تۆڵەی خوێنی سەرکردەی شەهید نەکرێتەوە.

ئاماـژەش دراوە: بە چاودێری وردی جێبەجێکردنی ئەو لێکتێگەیشتنە، ئەگەر لایەنی ئەمریکی پێشێلی بکات، ئەوا ڕێکاری بەرپەرچدانەوەی یەکلاکەرەوە دەگیرێتەبەر.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی پەیامی ستراتژیکی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە ڕەوتی دانوستان و ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

ڕایگەیاند: سوپاسگوزارین بۆ پەیامی ڕێبەری باڵا (دام ظلە) بۆ نەتەوەی بەڕێزی ئێران.
لەم ڕووەوە، بە بێمتمانەیی تەواو بە دوژمنی خیانەتکار و پەیمان شکێن و بە چاودێری وردی پرۆسەی دانوستان و جێبەجێکردنی پلانەکان، ئەگەر هەر پێشێلکارییەک لە لایەن لایەنی ئەمریکییەوە ڕووبدات، بە پێی پلانی پێشوەختە دیاریکراو ڕێکاری بەرپەرچدانەوە دەگیرێتەبەر.

News ID 59761

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha