AP ١٤٠٥ گوڵان ١٢ ١٥:١٠

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگای حەزرەتی زەینب

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگای حەزرەتی زەینب

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی دیمەشقی کرد کە بووە هۆی شەهید بوونی بانگخوازی نوێژی هەینی مەزارگەی حەزرەتی زەینەب (س.ع.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقاعی بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی ناوچەی سەید زەینەب لە دیمەشقی کرد کە بووە هۆی شەهید بوونی “سەید فەرحان حەسەن ئەلمەنسوور”، زانای موسڵمان و وتارخوێنی نوێژی هەینی مەزارگەی حەزرەتی زەینەب د.خ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بێزاری قووڵی لەم تاوانە قێزەونە دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە کردەوە تیرۆریستییەکان بەرامبەر مەزارگە و زانایانی ئایینی لە سووریا و ناوچەکە بەشێکە لە پیلانی خراپەی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا بۆ هاندانی فیتنە و دووبەرەکی لە وڵاتانی ناوچەکەدا و هەر بۆیەش زۆر گرنگە هەموو لایەنەکان لە بەرامبەر ئەو پیلانانەدا وریا بن و بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ جێبەجێ بکەن بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ڕووبەڕووی تیرۆر و توندڕەوی ببنەوە.

ناوبراو وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو زانایە شەهیدە، میللەت و پێکهاتەی زانایانی ئایینی لە سووریا، جەختی لە سەر پێویستی دەستنیشانکردن و سزادانی تاوانباران و دامەزرێنەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە و هاوکاریی بەکۆمەڵی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ بنبڕکردنی تیرۆر کردەوە.

بەقایی هەروەها جەختی لە بەرپرسیارێتیی حکوومەتی ئینتقالی سووریا کردەوە بۆ دابینکردنی ئاسایشی خەڵک و زانایان و هەموو گرووپە نەتەوەیی و ئایینی و تائیفییەکانی ئەو وڵاتە.

News ID 59382

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha