AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٣٠ ١٨:٥٨

گفتوگۆی گرینگی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پاکستان

گفتوگۆی گرینگی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پاکستان

وەزیری دەرەوەی ئێران و پاکستان لەسەر دوایین پێشهاتەکانی هاوپەیوەند بە قۆناغی دووەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، محەممەد ئیسحاق دار، جێگری سەرۆک وەزیرانی پاکستان و وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، پێداگری لەسەر پێویستی درێژەدان بە وتووێژ وەک شتێکی بنەڕەتی بۆ چارەسەری کێشە هەنووکەییەکان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە پێداگری کرد.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی پاکستانەوە لەو پێوەندییەدا بڵاو کراوەتەوە، زیادی کردووە: لەم گفتوگۆ تەلەفۆنییەدا ڕێککەوتن کرا کە سەرۆک کۆماری ئێران درەنگانی ئەمڕۆ بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان قسە بکات.

News ID 59286

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha