بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمس ئادەمز، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی بەرگریی ئەمریکا، دانی بەوەدانا کە ئێران هێشتا هەزاران مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری هەیە کە دەتوانن هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بکەن.
ناوبراو زیادی کرد: هێزەکانی هاوپەیمانانی ئێرانیش لە سەرەتای شەڕی تارانەوە سەدان ئۆپەراسیۆنیان لە دژی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکە ئەنجام داوە.
ئەم دانپێدانانە لەلایەن ئەو بەرپرسە هەواڵگرییە ئەمریکییە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا چەندین جار بە درۆ پاگەندەی ئەوەی کردووە کە توانا سەربازییەکانی تاران بە لە شەڕی ئێراندا لەناوچوون.
ڕاپۆرتێکی نوێی هەواڵگریی ئەمریکا باس لەوە دەکات کە زۆرێک لە شوێنی هەڵدانی مووشەکی زیانلێکەوتووی ئێران دەتوانرێت چاکبکرێنەوە یان لە شوێنی ژێر زەویدا بشاردرێنەوە.
Your Comment