AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٢٦ ٠٧:١٩

مەهدیە ئەسفەندیاری لە زیندانی فەڕەنسا ئازاد کرا

مەهدیە ئەسفەندیاری لە زیندانی فەڕەنسا ئازاد کرا

مەهدیە ئەسفەندیاری، چالاکوانی مافی فەلەستین دوای ئازادبوونی لە زیندانەکانی فەرەنسا وتی: بۆ هەمووان ڕوونە کە ئازادی ڕادەربڕین لانیکەم لە فەرەنسادا نییە و بڕیارەکەی دادگا نادادپەروەرانە بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهدیە ئەسفەندیاری سەرەتای مانگی ئازاری ساڵی 2024 دیارنەما و بنەماڵەکەی دوای ماوەیەکی زۆر لە بزربوونی، دەسەڵاتدارانی ئێرانیان ئاگادار کردەوە.

دوای نزیکەی مانگێک لە بێدەنگی، دەسەڵاتی دادوەری فەرەنسا لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠٢٥دا پشتڕاستی کردەوە کە ئەو کچە دەستگیر کراوە.
داواکاری گشتی پاریس ڕایگەیاند کە مەهدیە ئەسفەندیاری بە تۆمەتی "ترۆریزم" و تاوانەکانی پەیوەست بە چالاکییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادگایی دەکرێت! ئەم تۆمەتانە بە تایبەتی پەیوەندییان بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە کەناڵێکی تێلێگرامەوە هەیە کە بە گوتەی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا، پشتگیری لە گەردەلولی ئەقسا کردبوو.

مەهدیەی ئەسفەندیاری ئەمڕۆ ئازاد کرا و گەڕایەوە ئێران.

News ID 59241

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha